"هەسەدە" له عه‌ین عیسا رووبه‌ڕووی توركیا ده‌بێته‌وه
K24 - هه‌ولێر:
ناوچه‌ی "عه‌ین عیسا"، له "ره‌قه"، به شوێنێكی ستراتیژی و پایته‌ختی سیاسیی "هێزه‌كانی سووریا دیموكرات"(هه‌سه‌ده) داده‌نرێت، مه‌ترسی داگیركردن و ئۆپه‌راسیۆنی سه‌ربازی لێ ده‌كرێت، له‌لایه‌ن توركیا و هێزه‌كانی "سووپای نیشتمانی"، كه له‌لایه‌ن ئه‌نقه‌ره‌وه پشتیوانی ده‌كرێن، ماوه‌ی چه‌ند هه‌فته‌یه‌كه شاره‌كه له لایه‌ن تۆپخانه‌كانی توركیاوه بۆردومان ده‌كرێن و شه‌ڕڤانان له به‌ره‌ی پێشه‌وه‌دا به‌رپه‌رچی په‌لاماری میلیشاكان ده‌ده‌نه‌وه.
مووشه‌كباران و پێكدادان، چه‌ند هه‌فته‌یه‌كه له "عه‌ین عیسا" به‌رده‌وامه، كه به شوێنێكی ستراتیژی و پایته‌ختی سیاسیی "هێزه‌كانی سووریا دیموكرات"(هه‌سه‌ده) داده‌نرێت، به‌ده‌سته‌وه‌دانی ئه‌و ناوچه‌یه، لێدانێكی كوشنده‌یه له ئیداره‌ی "خۆسه‌ری"ی ناوچه‌كانی باكوور و رۆژهه‌ڵاتی سووریا.
به‌پێی شیكردنه‌وه مه‌یدانییه‌كان له رۆژهه‌ڵاتی سووریا، هاوكێشه‌ی ناوچه‌كه به دوو ئاراسته‌یه، یه‌كه‌میان توركیا و میلیشاكان، ئاماده‌ی هێرشێكی زه‌مینین، پێشبینی ده‌كرێت له‌هه‌ر كاتێكدا ده‌ستپێبكه‌ن. ئاراسته‌كه‌ی دیكه، "هه‌ده‌سه" له‌لایه‌ك له‌گه‌ڵ رووسیا و رژێمی سووریا تا ئێستا خه‌ریكی مانۆڕه، له لایه‌كی دیكه‌وه له‌گه‌ڵ توركیا رووبه‌ڕووی مانۆره‌كانی ده‌بێته‌وه.
ئەو مانۆڕەی کە "هەسەدە" کاری لەسەر دەکات، هەفتەی رابردوو لەگەڵ رووسیا و رژێمی سووریا مامەڵەی دەکرد، بۆ ئەوەی بیانباتە ناو "عەین عیسا"، بۆئه‌وه‌ی بیانووی تورکیا ببڕێت بۆ هێرشكردن، سەرەڕای دووپاتكردنه‌وه‌ی میدیاکانی ئەسەد، ئەمە هێشتا ئه‌نجام نه‌دراوه.
دیار نییه بۆچی "هه‌ده‌سه" چوونه‌ژووره‌وه‌ی رووسیا و هێزه‌كانی سووریای بۆ "عه‌ین عیسا" قه‌بووڵ نه‌كردووه، له ساڵی (2018) هه‌مان سیناریۆ له عه‌فرین و دواتریش له ناوچه‌كانی دیكه‌ی سنوور روویدا، كاتێك ئۆپه‌راسیۆنی "كانی ئاشتی"ی توركیا له ساڵی (2019)دا جێبه‌جێكرا.
كاتێك "ھه‌ده‌سه" ره‌تیكرده‌وه "عه‌ین عیسا" راده‌ستی هێزه‌كانی رژێمی سووریا و رووسیا بكات، رووبه‌ڕووی ره‌خنه بووه‌وه، تۆمه‌تبار كرا كه "بازرگانی له‌گه‌ڵ توركیا ده‌كات"، بۆ ئه‌وه‌ی ناوچه‌كه به‌ته‌واوه‌تی بخاته ژێر ده‌ستی خۆی.
ئه‌ڵماز رۆمی، سه‌رۆكی نووسینگه‌ی په‌یوه‌ندییه دیبلۆماسییه‌كانی "پارتی یه‌كێتی دیموكراتی" "په‌یه‌ده" گوتی: "رووسیا به‌پێی به‌رژه‌وه‌ندی خۆی بازرگانی ده‌كات، له‌به‌رئه‌وه خۆی له هێرشه‌كانی توركیا بۆسه‌ر ناوچه‌كه بێده‌نگ ده‌كات، رێگه به ئه‌نقه‌ره ده‌دات ناوچه‌كه داگیربكات".
"هه‌ده‌سه" به ره‌تكردنه‌وه‌ی راده‌ستكردنی "عه‌ین عیسا"، بۆ هێزه‌كانی سووریا و رووسیا، هه‌ڵبژارده‌ی دیكه‌ی له‌به‌رده‌م نییه، جگه له هێرشی زه‌مینی و ئاسمانی توركیا، به فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وان، كه چه‌ند رۆژێكه له ئاسمانی ناوچه‌كه‌دا ده‌سوڕێنه‌وه.
لە باره‌ی هاوکێشەی رۆژهەڵاتی سووریا، فەرماندەیەکی سەربازی لەدەستە و کۆمەڵەکانی سەر بە هێزەکانی ئەنقەرە، ناوه‌كه‌ی ئاشكرا نه‌كراوه، گوتی: "دوو هەفتە لەمەوبەر داوای "كۆنترۆلكردنی سەربازی تەواو"یان لێ کردوون، تا هێرشێکی زەمینی لە (3) بەرەی سه‌ربازییه‌وه بکه‌ین".
فه‌رمانده سه‌ربازییه‌كه گوتیشی: "(3) به‌ره‌كه، به‌ره‌ی "مه‌نبه‌ج" له لای حه‌له‌ب، به‌ره‌ی "عه‌ین عیسا" له لای "ره‌قه"وه، له‌گه‌ڵ به‌ره‌ی سێگۆشه‌ی سنووری نێوان سووریا و عێراق و توركیایه".
فه‌رمانده‌كه روونیكرده‌وه، "هه‌رسێ هێزه‌كانی سوپای نیشتمانی" به‌شداری ده‌كه‌ن، هێزی یه‌كه‌م له "عه‌ین عیسا"وه، هێزی دووه‌م له سنووری سووریا- عێراق له "ره‌ئسول عه‌ین"وه، هێزی سێیه‌م له "مه‌نبه‌ج"ه‌وه هێرش ده‌كه‌ن".
هه‌رچه‌نده ئاماژه‌كان بۆ هه‌ڵگیرسانی شه‌ڕن، به‌ڵام تا ئێستا به فه‌رمی ئه‌نقه‌ره و مۆسكۆ هه‌ڵوێستی خۆیان رووننه‌كردووه‌ته‌وه.
ئێستاش توركیا داوا ده‌كات، به‌درێژایی سنووری له‌گه‌ڵ سووریا، مه‌ترسییه‌كان له‌خۆی دووربكاته‌وه، هه‌رچه‌نده ده‌ستی به‌سه‌ر هه‌ردوو شاری "ره‌ئسول عه‌ین" و "ته‌لئه‌بیه‌ز"دا گردووه، به‌ڵام هێشتا به‌مه رازی نییه.
یوسف حه‌مود، وته‌بێژی "سووپای نیشتمانی سووریا"، هه‌رچه‌نده پشتڕاستی نه‌كرده‌وه، به‌ڵام ره‌تیشی نه‌كرده‌وه، كه ئه‌نقه‌ره داوای له هێزه‌كانیان كردووه بۆ كرنترۆلكردنه‌وه‌ی ناوچه‌كه.
شیكه‌ره‌وه سیاسییه‌كان له‌سه‌ر ئه‌وه كۆكن، توركیا نه‌یتوانیوه به ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی "قه‌ڵغانی فورات" و "چڵه زه‌یتوون" و "كانی ئاشتی"، ئامانجه‌كه‌ی له درێژایی سنووری له‌گه‌ڵ سووریا، به‌ده‌ستبهێنێت، به‌ڵام موكڕه ته‌واوی بكات، كاتێك ره‌وشه‌كه‌ی بۆ بڕه‌خستێت، له‌لایه‌ن وڵاته زلهێزه‌كانه‌وه گڵۆپی سه‌وزی بۆ هه‌ڵبكرێت، به‌تایبه‌ت له‌لایه‌ن ئه‌مه‌ریكاوه.
سه‌رچاوه‌یه‌كی میدیایی نزیك له "هه‌ده‌سه" گوتی: "له رووی سه‌ربازییه‌وه، ئاگاداركردنه‌وه و ئاماده‌كاری بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی سه‌ربازی هه‌یه".
سه‌رچاوه‌كه روونیكرده‌وه، " بۆ چاره‌سه‌كردنی كێشه‌ی "عه‌ین عیسا"، چه‌ند كۆبوونه‌وه‌یه‌ك له نێوان ئه‌فسه‌رانی رووسیا و به‌رپرسانی "هه‌ده‌سه" كراون"، ئه‌نجامه‌كه‌ی رانه‌گه‌یاند، به‌ڵام "جه‌ختی كرده‌وه، هێزه كوردییه‌كان پاشه‌كشه‌یان ره‌تكردووه‌ته‌وه".
به بۆچوونی "ئه‌حمه‌د حه‌سه‌ن"، توێژه‌ری سووریا، له‌باره‌ی ناوچه‌كه، "هه‌ده‌سه" چاوه‌ڕوانی هه‌ڵوێستی ئه‌مه‌ریكا و ئه‌وروپایه، له‌به‌رئه‌وه هیچ رێككه‌وتنێكی نه‌كردووه.
توێژه‌ره‌كه روونیكرده‌وه، ئه‌گه‌ر ئه‌مه‌ریكا و ئه‌وروپا هه‌ڵوێستێكی وایان نه‌نواند؛ ئه‌وا "هه‌ده‌سه" ناچاره رووبه‌ڕووی هێرشی سه‌ربازی ببێته‌وه، یان ملكه‌چی داواكه‌ی رووسیا و ئه‌مه‌ریكا بێت، بۆ دانووستان له‌گه‌ڵ توركیا.
سه‌رچاوه: ئه‌لحوڕه
د.ی