روونکردنەوەیەك لە وەزارەتی ناوخۆی حکوومەتی هەرێمی کوردستانەوە

ره‌تیده‌كاته‌وه‌، هێزه‌ ئه‌منییه‌كان نووسینگه‌ی كه‌ناڵی ئێن ئاڕ تییان له‌ شاری هه‌ولێر داخستبێت
وه‌زاره‌تی ناوخۆ
وه‌زاره‌تی ناوخۆ

K24 – هه‌ولێر:

وه‌زاره‌تی ناوخۆی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، ره‌تیده‌كاته‌وه‌، هێزه‌ ئه‌منییه‌كان نووسینگه‌ی كه‌ناڵی ئێن ئاڕ تییان له‌ شاری هه‌ولێر داخستبێت.

ده‌قی روونكردنه‌وه‌كه‌

سەبارەت بە بابەتی داخستنی نووسینگەکانی کەناڵی NRT لە هەولێر، ئێمە هەموو ئەو دەنگۆیانە رەت دەکەینەوە کە بە بڕیاری وەزارەتی ناوخۆ، ئەو نووسینگانە داخراوبن وهیچ بڕیارێکیش لە وەزارەتەوە لەو بارەیەوە دەرنەچووە. جەنابی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەڕێز مەسرور بارزانی، فەرمانی بۆ ھەموو وەزارەت و لایەنە پەیوەندیدارەکان دەرکردووە کە رێز لە هەموو کەناڵەکانی راگەیاندن بگیرێت و لە چوارچێوەی یاسا بەرکارەکان،  بە ئازادانە کاری خۆیان ئەنجام بدەن.

وەزارەتی ناوخۆی

حکومەتی هەرێمی کوردستان

هەولێر

22/12/2020