ئەمەریکا رێكاره ئەمنییهكان لە بەغدا توندتر دەكات
K24 - ھەولێر
بۆ وەڵامدانەوەی ھەر ھێرشێكی گرووپە چەكدارەكانی سەر بە ئێران لە عێراق، ئەمەریکا رێكاره ئەمنییهكان بۆ پاراستنی باڵیۆزخانەکەی لە عێراق توندتر دەکات.
بەرپرسێکی باڵا لە وەزارەتی بەرگری ئەمەریکا راگەیاند "وەک ئامادەکارییەکی پێشوهخته بۆ بهرپهچدانهوهی هەر هێرشێکی مووشەکی لەلایەن ملیشیاکانی سەر بە ئێران، واشنتن رێكاره ئەمنییهكانی پاراستنی باڵیۆزخانەکەی لە بەغدا توندتر دەکات، داواش لە باڵیۆز ماتیۆ تولەر و تیمی دیپلۆماتی کراوە، باڵیۆزخانە جێبێڵن، بەشێک لە دیپلۆماتکارانیش گەیشتوونەتە هەولێر".
دوای كوژرانی قاسم سولەیمانی و ئەبومەھدی موھەندیس، ھێرشی چەكداری بۆ سەر باڵیۆزخانەی ئەمەریكا لە عێراق زیادیكردووە، لە چەند رۆژی رابردووشدا چەند گرووپێكی چەكداری ھەڕەشەیان كردووە كە لە ساڵیادی كوژرانی سولەیمانی تۆڵە لە ئەمەریكا دەكەنەوە.
ئەم هەنگاوەی باڵیۆزخانەی ئەمەریکا، هاوکاتە لەگەڵ نزیکبوونەوەی ساڵیادی کوژرانی قاسم سولەیمانی و ئەبومەهدی موهەندیس، كه 3/1/2020 له هێرشێكی فڕۆكهیهكی بێفڕۆكهوانی ئهمەریكی له نزیك فڕۆكهخانهی بهغدا كرانه ئامانج.