ئەنجومەنی وەزیران دوا په‌ره‌سه‌ندنه‌كانی گفتوگۆ له‌گه‌ڵ به‌غدا تاوتوێ دەكات
K24 – ھەولێر
ئەمڕۆ چوارشەممە ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به سه‌رۆكایه‌تی مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كۆبوونه‌وه‌ی هه‌فتانه‌ی خۆی ئه‌نجام دەدات و دوا په‌ره‌سه‌ندنه‌كانی گفتوگۆ له‌گه‌ڵ به‌غدا تاوتوێ دەكات.
به‌گوێره‌ی ئه‌و زانیاریانه‌ی ده‌ست كوردستان24 كه‌وتوون، بڕیاره له كۆبوونه‌وه‌كه‌ی ئەمڕۆی ئەنجومەنی وەزیران دوا په‌ره‌سه‌ندنه‌كانی گفتوگۆ له‌گه‌ڵ به‌غدا و دۆخی دارایی هه‌رێمی كوردستان تاوتوێ بكرێن.
هه‌روه‌ها بڕیاریشه ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران تاوتوێی هه‌وڵه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌باره‌ی دابینكردنی ڤاكسینی دژه ڤایرۆسی كۆرۆنا بۆ هاووڵاتیانی هه‌رێمی كوردستان بكات.