وەزارەتی بازرگانی عێراق (500) ملیار دینار پارەی گەنمی جوتیاران خەرجدەكات

لە بودجەی (2021) زیاتر لە (3) ترلیۆن دینار بۆ جوتیاران تەرخانكراوە
گه‌نمی جوتیاران
گه‌نمی جوتیاران

 K24- هه‌ولێر:

وەزارەتی بازگانی عێراق بڵاویكردووەتەوە، تاوەكو كۆتایی ساڵ، بڕی (500) ملیار دینار شایستەی دارایی جوتیاران، بۆ ئەم وەرزە دابەشدەكەن.

ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق بۆ وەرزی داھاتوو، لە پڕۆژەیاسایی بودجەی (2021)، بڕی (3) ترلیۆن دیناری بۆ پسوولەی خۆراكی و شایستە داراییەكانی جوتیاران تەرخانكردووە، بۆ وەرزی ئەمساڵیش بڕی (500) ملیار دینار بەسەر ئەو جوتیارانە دابەشدەكرێ، كە گەنمەكانیان رادەستی سایلۆكان كردووە.

ئاماژەی بەوەشكرد، وەزارەتی بازرگانی لەم ھەفتەیە و ھەفتەی داھاتووشدا، دەست بە دابەشكردنی پارەی گەنمی جوتیاران دەكەن و ئامادەكاری تەواویشیان كردووە، بەر لە سەری ساڵ، ھەموو پارەكە دابەش بكەن.

ئەمە لەكاتێكدا بەغدا پارەی گەنمی (3) ساڵی جوتیارانی كوردستانی نەداوە، بڕەكەی دەگاتە زیاتر لە (600) ملیار دینار.

د.ی