نرخی نه‌وت به‌رزبووه‌وه
K24- هه‌ولێر:
ئه‌مڕۆ به‌هۆی كه‌مبوونه‌وه‌ی نه‌وتی ئه‌مباركراوی ئه‌مه‌ریكا و زیادبوونی خواست له‌سه‌ر نه‌وت و پێكهاته‌كانی، نرخی نه‌وت له بازاڕه‌كانی وزه به‌رزبوونه‌وه‌ی به‌خۆیه‌وه بینی.
به‌گوێره‌ی ئاژانسی هه‌واڵی رۆیته‌رز، نرخی نه‌وت له دوایین گرێبه‌سته داهاتووه‌كانی خامی برێنت 96 سه‌نت به‌رزبوونه‌وه‌ی به‌خۆیه‌وه بینی، كه ده‌كاته رێژه‌ی 1.9% و بۆ هه‌ر به‌رمیلێك به 51 دۆلار و 4 سه‌نت مامه‌ڵه‌ی پێوه‌كرا، له‌كاتێكدا گرێبه‌سته داهاتووه‌كانی خامی تێكساسیش 93 سه‌نت به رێژه‌ی 2% به‌رزبوونه‌وه‌ی به‌خۆیه‌وه بینی و هه‌ر به‌رمیلێك به 47 دۆلار و 95 سه‌نت مامه‌ڵه‌ی پێوه‌كرا.
وه‌ك ئیداره‌ی زانیاری وزه ئاماژه‌ی پێدا، له‌ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌كدا 562 هه‌زار به‌رمیل له نه‌وتی ئه‌مباركراوی ئه‌مه‌ریكا كه‌مبووه‌ته‌وه و ئێستا نه‌وتی ئه‌مباركراو له‌و وڵاته بۆ 495 ملیۆن و 500 هه‌زار به‌رمیل دابه‌زیوه.
هه‌ر له‌وباره‌شه‌وه فیل فیلن، گه‌وره شرۆڤه‌كاری "برایس فیوچه‌رز گرووپ" له شیكاگۆ گوتی: "ئه‌م راپۆرته نیشانه‌ی ئه‌وه‌یه كه به‌ره‌وپێشچوونێكی به‌رده‌وام له زیادبوونی خواست له‌سه‌ر نه‌وت له‌ئارادایه.. ئه‌وه‌ی تێبینی ده‌كه‌ین ئه‌وه‌یه كه بازاڕی وزه باڵانس و بووژانه‌وه به‌خۆیه‌وه ده‌بینێت".
H.B