له شه‌و و رۆژێكدا (2) بڕیاری پێچه‌وانه بۆ كارمه‌ندانی كۆشكی سپی ده‌رده‌چێت
K24- هه‌ولێر:
كارمه‌ندانی كۆشكی سپی، دوێنێ شه‌و، له لایه‌ن نووسینگه‌ی جێبه‌جێكاری سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا، "دۆناڵد تره‌مپ"، په‌یامێكیان له رێگه‌ی ئیمێله‌وه پێگه‌یشتووه، تێیدا زانیاری جێهێشتنی كۆشكی سپی روونكراوه‌ته‌وه، به‌ڵام له به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه (23ی كانوونی یه‌كه‌م/ دیسه‌مبه‌ری 2020)، په‌یامێكی دیكه بۆ كارمه‌نده‌كان هاتووه، كه ئیمێله‌كه‌ی پێشوو فه‌رامۆش بكه‌ن.
میدیای ئه‌مه‌ریكا هه‌ندێك له ده‌سته‌واژه‌كانی په‌یامه نوێیه‌كه‌ی بڵاوكرده‌وه، تێیدا هاتووه، "تكایه په‌یامه‌كه‌ی پێشوو فه‌رامۆش بكه"، "له رۆژانی داهاتوودا زانیاری نوێتان پێده‌گات".
له په‌یامی یه‌كه‌مدا هاتووه، كارمه‌ندان له (5ی كانوونی دووه‌م/ جانیوه‌ری) كۆشكی سپی جێده‌هێلن، دوایین مووچه‌یان له مانگی (شوبات/ فێبریوه‌ری) وه‌رده‌گرن. روونكردنه‌وه‌ی زیاتر دراوه، باس له پێداویستییه‌كانی نووسینگه و قرتاسیه و خاوێنكردنه‌وه‌ی كه‌لوپه‌له‌كانی كۆشكی سپی، وه‌ك به‌فرگر و مایكرۆیڤ كراوه.
په‌یامه ئه‌لیكترۆنییه‌كه بۆ هه‌موو كارمه‌ندانی كۆشكی سپی نێردراوه، به‌ڵام هه‌ردوو په‌یامه‌كه‌ی كۆشكی سپی، ته‌واو پێچه‌وانه‌ی یه‌كترن، ئه‌مه به‌ڵگه‌ی لێكترازانی ئیداره‌كه‌ی تره‌مپه، هه‌ندێكیان ئاسنكاری بۆ پرۆسه‌ی گواستنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵات ده‌كه‌ن، له به‌رامبه‌ردا "تره‌مپ" به توندی دژی ئه‌و هه‌نگاوه ده‌وه‌ستێته‌وه، هێشتا به‌نیازی وه‌رگرتنی خولی دووه‌می سه‌رۆكایه‌تییه.
تا ئێستا تره‌مپ، ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی ره‌تده‌كاته‌وه، دان به سه‌ركه‌وتنی ركابه‌ره‌كه‌ی "بایدن" نانێت.
ولیام بار، وه‌زیری دادی ئه‌مه‌ریكا، له سه‌ره‌تای ئه‌م مانگه‌دا روونیكرده‌وه، "هیچ به‌ڵگه‌یه‌ك له‌سه‌ر ساخته‌كاری هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی ده‌ستنه‌كه‌وتووه؛ بیسه‌لمێنێت گۆرانكاری له ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌كه كرابێت".
وه‌زیری داد ئاماژه‌ی كرد، "یه‌كه‌كانی نووسینگه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌ی فیدراڵی، وردبینی له هه‌موو ئه‌و بانگه‌شانه كردووه، كه باس له ساخته‌كاری ده‌كات، به‌ڵام هیچ به‌ڵگه‌یه‌ك له‌و باریه‌وه نه‌دۆزراوه‌ته‌وه".
سه‌رچاوه: سكای نیوز عه‌ره‌بیه
د.ی