ترەمپ: بە مووشەکی ئێران هێرش کرایە سەرمان لە بەغدا
K24- هەولێر:
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا لە تویتێکدا رایگەیاند، باڵێوزخانه‌كه‌مان له به‌غدا رۆژی یه‌كشه‌ممه كه‌وته به‌ر هێرشی مووشه‌كی، سێ له مووشه‌كه‌كان نه‌ته‌قیونه‌ته‌وه.
ترەمپ نووسیویەتی، بیخه‌مڵێنه ئه‌و مووشه‌كانه له كوێوه هاتوون: ئێران. ئێستا گوێمان لێیه كه قسه له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كه‌ن هێرشی دیكه ده‌كرێته سه‌ر ئه‌مه‌ریكییه‌كان له عێراق.
سەرۆکی ئەمەریکا دەشڵێت، هه‌ندێك ئامۆژگاری ته‌ندروستم هه‌یه بۆ ئێران: ئه‌گه‌ر یه‌ك ئه‌مه‌ریكی بكوژرێت، ئه‌وا ئۆباڵی له ئه‌ستۆی ئێرانه. به تێر و ته‌واوی بیربكه‌نه‌وه.
شەوی 20-12-2020 لە رێگەی مووشەکەوە ھێرشکرایە سەر باڵیۆزخانەی ئەمەریکا لە بەغدا. سیستەمی بەرگری باڵیۆزخانەکە وەڵامی ھێرشەکانی دایەوە. ئەو هێرشە جگە لە زیانی ماددی، چەند کەسێکی سڤیلیشی لە نزیک باڵیۆزخانەکە بریندار کرد.