مۆسكۆ: هه‌وڵه‌كانی پێداچوونه‌وه‌ی رێككه‌وتنی ئه‌تۆمی شكستی هێناوه
K24 - هه‌ولێر:
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی رووسیا رایگه‌یاند، هیواخوازین ئه‌مه‌ریكا به‌بێ مه‌رجی پێشوه‌خته بۆ رێككه‌وتنی ئه‌تۆمی ئێران بگه‌ڕێته‌وه، كه له ساڵی (2015)ه‌وه ئه‌نجام دراوه.
ماریا زاخارۆڤا، وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی رووسیا، له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا، ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه (24ی كانوونی یه‌كه‌م/ دیسه‌مبه‌ری 2020) رایگه‌یاند، "پێویسته ئه‌مه‌ریكا هه‌موو پێشێلكارییه‌كانی به‌رامبه‌ر به پلانی هاوبه‌ش و بڕیاری ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی (2231) راست بكاته‌وه، هاوسه‌نگی له جێبه‌جێكردنی بڕیاره‌كان و به‌رژه‌وه‌ندی رێككه‌وتنه‌كه رابگرێت، كه یارمه‌تیده‌ری ئێران ده‌بوو، تا كۆتایی پابه‌ندی بڕگه‌كانی پلانه هاوبه‌شه‌كه بێت".
زاخارۆڤا گوتی: "بەرامبەر چالاکی تێكده‌رانه و سزاکانی واشنتۆن دژ بە ئێران، ناچاركردنی یەکلایەنەی تاران، بە پابەندبوونی رێکەوتنی ئه‌تۆمی، هەنگاوێکی کاتییە".
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی رووسیا جه‌ختی كرده‌وه، مۆسكۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا به‌بێ مه‌رج و زیادكردنی به‌ندی دیكه بۆ رێككه‌وتنه‌كه به گرنگ ده‌زانێت، هیواخوازین پێشكه‌وتن له‌وباره‌یه‌وه رووبدات، ئێرانیش به‌رده‌وام بێت له جێبه‌جێكردنی پلانه‌كه".
زاخارۆڤا روونیكرده‌وه، "وه‌زیری وڵاتانی ئه‌ندام له رێككه‌وتنه‌كه جه‌ختیان كرده‌وه، له پلانی هاوبه‌شی به‌رنامه‌ی ئه‌تۆمی ئێران، به‌و ئاراسته‌یه ده‌ڕۆن، رێكه‌وتنه‌كه جێبه‌جێ بكرێت".
زاخارۆڤا ئاماژه‌ی كرد، "هه‌وڵی داڕشتنه‌وه‌ی رێككه‌وتنی ئه‌تۆمی سه‌ركه‌وتوو نه‌بوو، تا ئێستا رێككه‌وتنه‌كه هه‌یه، هه‌ر به‌شێوه‌كه‌ی خۆی به‌رده‌وام ده‌بێت، كه به بڕیاری (2231)ی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی له ساڵی (2015) په‌سند كراوه، پێویسته هه‌موو وڵاتانی ئه‌ندام له رێككه‌وتنه‌كه‌پابه‌ند بن، به ئه‌مه‌ریكاشه‌وه".
به‌مدواییانه، پێشنیازی فراوانكردن و زیادكردن هه‌ندێك به‌ندی رێككه‌وتنی ئه‌تۆمی كراوه، به‌ڵام ئێران به توندی ره‌تیكردووه‌ته‌وه، پێداگری كردووه، كه رازی نابێت رێككه‌وتنه‌كه ده‌ستكاری بكرێت.
جۆ بادین، سه‌رۆكی هه‌ڵبژێردراوی ئه‌مه‌ریكا، كه بڕیاره له (20ی كانوونی دووه‌م/ جانیوه‌ری 2021) ده‌ستبه‌كار بێت، نیازی خۆی ئاشكراكردووه، به‌گه‌ڕانه‌وه‌ی واشنتۆن بۆ رێككه‌وتنه‌كه؛ ئه‌گه‌ر ئێران له‌به‌رامبه‌ردا به‌ته‌واوه‌تی پابه‌ند بێت.
سه‌رچاوه: RT
د.ی