بژاردهكانی ههرێمی كوردستان له ئهگهری رێكنهكهوتن لهگهڵ بهغدا
K24- ھەولێر:
ئەندامانی پەرلەمان لە لیژنەی دارایی و دەسپاکی له پەرلەمانی کوردستان رایانگەیاند، ئەگەر پەرلەمانی عێراق بووە هۆی درووستبوونی کێشە بۆ رێککەوتنەکانی هەولێر و بەغدا؛ ئەوە هەرێمی کوردستان دەتوانێت بە جێبەجێکردنی یاسای چاکسازی و گەڕاندنەوەی داهاتی تەواوی خاڵە سنوورییەکان و چاکسازی لە خاڵە سنوورییەکان دەتوانێت مووچەی فەرمانبەران دابین بکات.
رۆژی 7ی كانوونی دووهمی 2021، پەرلەمانی عێراق دەست بە دانیشتنەکانی دەکاتەوە و ههمان رۆژیش خوێندنەوەی یەکەم بۆ پڕۆژەیاسای بودجە دەکات. دواتر بۆ لیژنەکان دەنێردرێت بۆ ئەوەی ئامادە بکرێت بۆ ئەوەی خوێندنەوەی دووەمی بۆ بکرێت. ئەگەر پەرلەمان وەک پێشتر بووە هۆی درووستبونی کێشەی سیاسی بۆ رێککەوتنەکەى ھەرێم و عێراق، ئەوە هەرێمی کوردستان دەبێت پلانی دیکە بەکار بهێنێت بۆ ئەوەی مووچەی فەرمانبەرانی دابین بکات. یەکێک لەو پلانەش چاکسازییە لە خاڵە سنوریەكان و سەرچاوەکانی دیکەی داهات بەمەرجيك دەبێت لایەنە سیاسیەکانیش پشتگیری حکومەت بکەن.
هەرێمی کوردستان لە قۆناغی جێبەجێکردنی چاکسازییە و لە ماوەی دوورمەودادا ئەنجامەکانی ئەم پرۆسەیە دەردەکەوێت، ئەویش یەکسانییە لە نێوان تەواوی مووچەخۆران و رێکخستنەوەی دەرماڵە و لادانی ئەو کەسانەی زیاتر لە دوو تا سێ مووچە وەردەگرن. ئەمەش وا دەکات داهاتێکی باش بۆ حکومەت بگەڕێتەوە.
لە هەر حاڵەتێکدا ئەگەر پرۆژە یاسای بودجە لە پەرلەمانيش تێپەرێنرێت و لە بەرژەوەندی کورد بێت ئەوا هەرێمی کوردستان لە جێبەجێکردنی یاسای چاکسازی و رێککخستنەوەی خاڵە سنووریەکان بەردەوام دەبێت. بەبۆچونی پسپۆرانیش، ئەگەرئابووری هەرێمی کوردستان بەپيێ بەرنامەی کابینەی نۆیەم جێبەجێبکرێت ئەوە دەتوانێت مووچەی فەرمانبەران دابین بکات