سەرۆك وەزیرانی سكۆتلەندا: كاتی ئەوە ھاتووە ببین بە دەوڵەتێكی ئەوروپایی سەربەخۆ
K24 – ھەولێر:
سەرۆك وەزیرانی سكۆتلەندا، نیكۆلا ستۆرجن رایگەیاند، كاتی ئەوە ھاتووە، سكۆتلەندا ببێتە "دەوڵەتێكی ئەوروپایی سەربەخۆ"، ئەم قسانەی ستۆرجن دوای راگەیاندنی رێككەوتنی بازرگانی لە نێوان برۆكسڵ و لەندەن ھات بۆ قۆناغێ دوای بریكزیت.
ستۆرجن جەختیكردەوە لەوەی "بریكزیت بە پێچەوانەی ویستی سكۆتلەندا جێبەجێدەكرێت" كە بە رێژەی 62% دژی دەرچوون لە یەكێتی ئەوروپا دەنگی دا.
سەرۆك وەزیرانی سكۆتلەندا، نیكۆلا ستۆرجن، رۆژی پێنجشەممەم لە چریكەیەكدا گوتی: كاتی ئەوە ھاتووە سكۆتلەندا (كە ھەرێمێكی بەریتانیایە) ببێتە "دەوڵەتێكی ئەوروپایی سەربەخۆ". ئەم قسانەش دوای ئەو ھات، شانشینی یەكگرتوو و یەكێتی ئەوروپا گەیشتن بە رێككەوتنێكی بازرگانی لە نێوان خۆیاندا بۆ قۆناغی دوای بریكزیت.
ستۆرتجن نووسی: "بریكزیت بە پێچەوانەی ویستی گەلی سكۆتلەندا جێبەجێدەكرێت"، كە بە ڕێژەی 62% دژی دەرچوون لە یەكێتی ئەوروپا دەنگیان دا. ئاماژەشیكرد، "ھەرگیز ھیچ رێككەوتنێك، ناتوانێت قەرەبووی ئەوە بكات ئەوەی بریكزیت لە ئێمەی برد". بەردەوام بوو و گوتی: "كاتی ئەوە ھاتووە ئایندەی تایبەتی خۆمان نەخشەڕێژ بكەین وەك دەوڵەتێكی ئەوروپایی سەربەخۆ".
بەڵام لەندەن رەتیدەكاتەوە، رێگا بە ریفراندۆمێكی نوێ بدات بۆ سەربەخۆیی سكۆتلەندا.
سەرچاوە: "فرانس 24"