حكومەت و پەرلەمان ئەنجامی گفتوگۆکان لەگەڵ بەغدا تاوتوێ دەکەن

شاندی حكومەتی ھەرێم بۆ بەغدا لەگەڵ پەرلەمانی كوردستان كۆدەبنەوە
شاندی حكومەتی ھەرێمی كوردستان لە بەغدا - فۆتۆ: ئەژی عومەر
شاندی حكومەتی ھەرێمی كوردستان لە بەغدا - فۆتۆ: ئەژی عومەر

K24 - ھەولێر

رۆژی دووشەممە پەرلەمانی کوردستان و شاندی دانوستانکاری حکومەت کۆدەبنەوە و دوایین ئەنجامی گفتوگۆکان لەگەڵ حکومەتی عێراق تاوتوێ دەکەن.

هیمداد سەباح، سەرۆکی فراکسیۆنی بەرەی تورکمانی لە پەرلەمانی کوردستان بە کوردستان24ی راگەیاند: "کۆبوونەوەکە بە بەشداری سەرۆکایەتی پەرلەمان و سەرۆکی فراکسیۆنەکان و لیژنەکانی دارایی و سامانە سرووشتییەکان بەڕێوەدەچێت و تێیدا تاوتوێی دوایین ئەنجامی گفتوگۆکان لەگەڵ حکومەتی عێراق و جێگیرکردنی پشکی هەرێمی کوردستان لە پڕۆژەیاسای بودجەی گشتی 2021 دەکرێت".

گوتیشی: "لە كۆبوونەوەكەدا لەگەڵ شاندی حكومەتی ھەرێم بۆ بەغدا، گفتوگۆ لەسەر ئەوە دەكرێت كە دانوستانەكان لەگەڵ بەغدا چۆن بووە و ئاستەنگەكان لەبەردەم چارەسەرەكان چین".