هۆشداری له هه‌ڵگیرسانی شه‌ڕێكی گه‌وره له عێراق ده‌درێت
K24 – ھەولێر
حزبوڵڵای عێراقی هۆشداری له هه‌ڵگیرسانی شه‌ڕێكی گه‌وره له عێراق ده‌دات و ھەڕەشە لە سەرۆك وەزیرانی عێراق دەكات.
ئه‌بو عه‌لی عه‌سكه‌ری به‌رپرسی ئه‌منی حزبوڵڵای عێراقی رایگه‌یاند، ئه‌گه‌ری سه‌رهه‌ڵدانی شه‌ڕێكی گه‌وره له ئارایه و داواش له مسته‌فا كازمی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق ده‌كات، ئارامی و ئۆقره‌یی هێزه‌كانی مقاوه‌مه تاقی نه‌كاته‌وه.
عه‌سكه‌ری له تویتێكدا نووسیویه‌تی "ناوچه‌كه ده‌كوڵێت و ئه‌گه‌ری شه‌ڕێكی گشتگیر له ئارادایه، بۆیه پێویسته دانبه‌خۆ دابگیرێت و ده‌رفه‌ت به دوژمن نه‌درێت".
هه‌روه‌ها ئاماژه‌یداوه "هێرشه مووشه‌كییه‌كانی چه‌ند رۆژی رابردوو ته‌نیا له به‌رژه‌وه‌ندیی دوژمن‌دا بووه‌و ده‌بێت دووباره نه‌كرێنه‌وه".
ئەمە لەكاتێكدایە لە چەند رۆژی رابردوودا دۆخی ئەمنی عێراق ناسەقامگیری زیاتری بەخۆیەوە بینیووە، بە تۆمەتی ھێرشكردنە سەر باڵیۆزخانەی ئەمەریكا، ژمارەیەك فەرماندە و چەكداری گرووپی عه‌سائیب ئه‌هلولحه‌ق دەستگیر كران، ئەمەش گرژیی زیاتری خستە نێوان گرووپە چەكدارەكان و حكومەتی عێراق، عه‌سائیب ئه‌هلولحه‌ق ھەڕەشەی توندی لە حكومەت و ھێزەكانی ئەمەریكا دەكرد ئەگەر چەكدارەكانیان ئازاد نەكرێن، بەو ھۆیەوە شەوی 25ی ئەم مانگە بارودۆخی ئەمنی بەغدا بە تەواوی شڵەژا و مستەفا كازمی سەرۆك وەزیرانی عێراق بۆ دڵنیابوون لەبار و دۆخەكە لە درەنگانی شەودا سەردانی چەند ناوچەیەكی بەغدای كرد.