جووتیارە نموونەییەکەی هەڵەبجە: رێز لە ماندووبوونم نەگیراوە
K24 - هه‌ولێر:
بەھۆی ناوزڕاندن و بەكەم سەیرکردنی کارەکانی، "ئازاد محەمەد"، کە بە "جووتیارە نموونەیەکەی هەڵەبجە" ناسراوە، بڕیاری داوه، رێنمایی لەبارەی چۆنیەتی کشتوکاڵکردن به هاووڵاتیان نه‌دات، "جووتیارە نمویەکەی هەڵەبجە" رایگه‌یاند، لە رێگەی ڤیدیۆ و کارەکانی ویستویەتی سوود بە جووتیارانی کوردستان بگەیەنێت، بەڵام دیارە کەس رێز لە ماندووبوونەکانی ناگرێت، بێ بایەخ سەیری کارەکانی کراوە، بۆیە ئەویش چیتر رێنمایی بڵاوناکاتەوە.
"جووتیارە نموونەیەکەی هەڵەبجە"، دەیان داھێنان و نوێکاری لەبواری کشتوکاڵیدا کردوە، کە بووەتە جێگای سەرنج بۆ جووتیار و باخەوانان، "ئازاد"، کە بە جووتیارە نمونەیەکە ناسراوە، بەھۆی کارەکانی و ھاوکاری و رێنماییکردنی جووتیارانی دیکە، نەك ھەر لەکوردستان، بەڵکو لە دەرەوەی کوردستانیش ناوبانگی خۆی ھەیه، خەڵكی لە رێگه‌ی ڤیدۆكانییەوە ئاشنای بەرھەم و شێوازی كشتوكاڵكردن بوون.
ئازاد محه‌مه‌د گوتی: "حه‌زده‌كه‌م شتێك بكه‌ین، نه‌ك هه‌ر له هاوین، به‌ڵكو له پاییز و زستان و به‌هاریش به‌روبوومه‌كانمان بپارێزین، تا ئێستا هه‌نجیرم به داره‌وه‌یه، پرته‌قاڵم به داره‌وه‌یه، خاوه‌نی (100) هه‌زار باخی پلاستیكین، هه‌ر جووتیارێك دوو له‌و به‌یته پلاستیكییه داری مزره‌مه‌نی بڕوێنێت، ئه‌و كات ناچین له وڵاته دراوسێكانه‌وه مزره‌مه‌نی بێنین".
چەند رۆژێکە بڕیاری داوە، چیتر ھیچ پەیام و رێنماییەك بڵاونەکاتەوە، جووتیاره نموونه‌ییه‌كه گله‌یی هه‌یه، كه رێز لە ماندوبوونەکانی نەگیراوە، کە بێ بەرامبەر خزمەتی ھەر کەسێكی کردوە، پێویستی پێی بووبێت، چەند رۆژێك بەر لە ئیستا، دەنگۆی ئەوە بڵاوبوویەوە، گوایە ئەم جووتیارە ھەناری خراپی رەوانەی دەرەوە کردبیت و ناوبانگی ھەناری ھەڵەبجەی شێواندبێت، ھەر بۆیە بڕیاریکی لەم جۆرە داوه.
ئازاد محه‌مه‌د گوتیشی: "ئه‌مه‌م پێناحۆشبووه، ژماره‌یه‌ك هه‌ناری خراپیان به ناوی منه‌وه باس كردووه، كه هه‌ناری جوتیاره‌كه‌ی هه‌ڵه‌بجه‌یه، هه‌ر كه‌سێك، هه‌ر كۆمپانیایه‌ك هه‌ناری منی كڕیوه، با بێت بڵێت ئه‌وه هه‌ناره‌ی ئازاد بووه، "كاك حاجی"یه‌ك هه‌بوو له به‌ریتانیا، مامه‌ڵه‌م له‌گه‌ڵی كرد، (18) ملیۆن دینارم لێی وه‌رگرتبوو، هه‌نار بباته به‌ریتانیا، نه‌یتوانی بیبات، پاره‌كه‌م داوه‌ته‌وه".
ژمارەیەك باخەوان بۆ سەردانی باخەکەی "ئازاد" ھاتوون بۆ وەرگرتنی رێنمایی پێویست، وەك خۆشیان روونیانكرده‌وه، "سوودی زۆرمان لێی بینووە، به بەراورد بە ساڵانی رابردوو، بەروبووممان زیادی کردوە".
ئازاد محه‌مه‌د، خاوەنی چەندین خەڵاتی رێزلێنانە لە ناوە و دەرەوەی ھەرێمی کوردستان، "تاجی ھەیشور"یش یەکێكە لە خەڵاتەکان، کە بەم جووتیارە دراوە، لەبواری کشتوکاڵدا چەندین داھێنان و نوێکاری گرنگی کردوە، ھەمیشە لە رێگای ھەژماری تایبەتی خۆیەوە رێنمایی کشتوکاڵی بڵاوکردووەتەوە، جگە لەوەش بۆ وەرگرتنی رێنمایی، رۆژانە چەندین جووتیار و باخەوان سەردانیان کردوە.
د.ی