ئاراستەیەک لە پەرلەمانی عێراق دژی بەرزکردنەوەی بەهای دۆلار دروست دەبێت

"بڕیاریانداوە ئەو بڕگەیەی پەیوەستە بە بەرزکردنەوەی بەهای دۆلار بەرامبەر دینار رەتبکەنەوە"
دۆلار و دیناری عێراقی
دۆلار و دیناری عێراقی

K24 - ھەولێر

لیژنەی ئابووری و وەبەرهێنان لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ئاشکرای دەکات، کە بەشێک لە لایەنە سیاسییەکانی پەرلەمان، بڕگەی دابەزاندنی بەهای دینار لە بەرامبەر بەهای دۆلار لەنێو پڕۆژە یاسای بودجەی فیدڕاڵی 2021 رەتدەكەنەوە.

مازن ئەلفەیلی، ئەندامی لیژنەی ئابووری و وەبەرهێنان رایگەیاند، پڕۆژە یاسای بودجەی 2021 کە بڕیارە ئەمڕۆ رەوانەی پەرلەمانی عێراق بکرێت، بەشێک لە لایەنە سیاسییەکان بڕیاریانداوە، ئەو بڕگەیەی پەیوەستە بە بەرزکردنەوەی بەهای دۆلار بەرامبەر دینار رەتبکەنەوە.

هەروەها ئاماژەی بەوەشدا، پڕۆژە یاسای بودجە پێویستی بە زیاتر لە 40 رۆژە بۆ ئەوەی لە نێو ئەنجومەنی نوێنەران خوێندنەوەی بۆ بکرێت.

ئەو پەرلەمانتارە، دەشڵێت "درەنگ رەوانەکردنی پڕۆژه‌ی بودجە دەرهاویشتەی نەرێنی گەورەی لەسەر چەندین بواری دارایی و جێبەجێکردنی پڕۆژەکان دەبێت".