توركیا ده‌یان چه‌كداری "داعش"ی عێراقی ده‌ستگیركرد
K24- هه‌ولێر:
هێزە ئەمنیەکانی تورکیا، ئەمڕۆ سێشه‌ممه (29ی كانوونی یه‌كه‌م/ دیسه‌مبه‌ری 2020) رایانگه‌یاند، له‌چوارچێوه‌ی لێكۆڵینه‌وه له رێكخراوی "ده‌وڵه‌تی ئیسلامی- داعش"، لە ئۆپەراسیۆنێکی فراواندا (35) گومانلێکراویان لە شاری ئەنقەرە ده‌ستگیر كرد.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئه‌منی ئه‌نقه‌ره به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ ده‌زگای هه‌واڵگری، توانیان (35) كه‌س له‌كۆی (40) گومانلێكراوی سه‌ر به "رێكخراوی تیرۆرستی داعش" ده‌ستگیر بكه‌ن، بەدوای پێنج کەسەکەی دیکەش گەڕان بەردەوامە.
سه‌رچاوه‌كه بڵاویکردەوە، ئەو (35) کەسەی ده‌ستگیركراون، هاووڵاتی عێراقین و لێکۆڵینەوە لەگەڵیان بەردەوامە.
د.ی