کلیپی (ساڵی ژان) بڵاودەبێتەوە
K24 - هه‌ولێر:
كلیپی ساڵی ژان، كه باس له رووداوه ناخۆشه‌كانی ساڵی 2020 ده‌كات، كه به‌رهه‌مێكی هونه‌ری ماندی جه‌لاله، بڵاوده‌بێته‌وه، كه یه‌كه‌م كاری هونه‌رییه‌تی.
كلیپه‌كه باسی کۆژانەکانی ساڵی 2020 دەکات کە ساڵێکی پڕقوربانی و پڕ لەدەستدانی ئازیزانمان بووە، ماندی جەلال کە تێکست و میلۆدی گۆرانییەکەش هی خۆیەتی و لە دەرهێنانی ئارام خەسرەوە.
تۆماركردنی گۆرانییه‌كه، لەستۆدیۆی سۆفت کاری میوزیک و دەنگی بۆ کراوە و لە وێنەگرتنی زانیار خۆشناو، بەڕێوەبەری هونەری جێگر شێخ مەحەممەدە و کاری فۆتۆگرافی لەلایەن زانا عەلی، نەقیب ئەبوبەکر بەڕێوەبەری بەرهەم و کاری مۆنتاژی لەلایەن ئیبراهیم ڕەمەزان بۆ ئەنجام دراوە.