پۆلیسی هه‌ولێر 16 كه‌س به تۆمه‌تی هێرشكردنه سه‌ر گه‌شتیاران ده‌ستگیر ده‌كات
K24- هه‌ولێر:
له راگه‌یه‌ندراوێكدا، پۆلیسی هه‌ولێر ده‌ستگیركردنی 16 كه‌سی به تۆمه‌تی هێرشكردنه سه‌ر گه‌شتیاران راگه‌یاند، كه له شه‌وی سه‌ری ساڵ له‌به‌رده‌م فامیلی مۆڵ په‌لاماری ژماره‌یه‌ك گه‌شتیاری پارێزگای به‌غدا و شاره‌كانی دیكه‌ی عێراقیاندابوو و زیانیان به ژماره‌یه‌ك پاس و ئۆتۆمبیلی گه‌شتیاران گه‌یاندبوو.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه، "لە شەوی ساڵی نوێ ئاژاوەیەك لە پێش (فامیلی مۆڵ) لە شاری هەولێر دروست بوو و چەند كەسێك هێرشیان كردبووە سەر گەشتیاران و سەردانیكارانی ئەو شوێنە و زیانیان بە چەند پاس و ئۆتۆمبێلێك گەیاندبوو، بۆیە لەلایەن هێزەكانی ئاسایش و پۆلیسه‌وه رێككاری یاساییان لە بەرامبەردا گیرایە بەر و (16) تۆمەتبار بەو هۆیەوە دەستگیر كران و پەڕاویان بۆ رێكخراوه و بەپێی ماددەكانی (477) و (413) لە یاسای سزادان، دەستگیر كراون."
ئاماژه به‌وه‌ش دراوه، "هەر كەسێك زیانی بەركەوتووە، دەتوانێت سەردانی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای هەولێر بكات، تاوەكو رێكاری یاساییان بەرامبەر بگیرێتە بەر".
جه‌ختیش كراوه‌ته‌وه، "لێرەوە دڵنیایی دەدەینە هاووڵاتیانی خۆشەویستی شاری هەولێر، كە هەر كەسێك تاوان ئەنجام بدات، لە یاسا دەربازی نابێت و بە شەونخونیی هێزەکانی بەرێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای ھەولێر وھێزە ئەمنییەكانی تری شاری هەولێر، رووبەڕووی یاسا دەكرێتەوە".
H.B