عێراق: پشتگیری هیچ بڕیارێكی نێوده‌وڵه‌تی له دژی ئێران ناكه‌ین
K24- هه‌ولێر:
نه‌سیر عه‌بدولمه‌حسین عه‌بدوڵڵا، باڵیۆزی عێراق له ئێران ئاشكرای كرد، نامه‌یه‌كی مسته‌فا كازمی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراقی بۆ ده‌سه‌ڵاتدارانی ئێرانی هه‌ڵگرتووه.
به‌گوێره‌ی ئاژانسی هه‌واڵی ئێرنای ئێرانی، باڵیۆزی عێراق له تاران دووپاتیكرده‌وه، حكومه‌تی به‌غدا پشتگیری هیچ بڕیارێكی نێوده‌وڵه‌تی ناكات، كه له دژی كۆماری ئیسلامی ئێران بدرێت.
سه‌باره‌ت به هه‌ڵوێستی عێراق له‌باره‌ی پێشنیازی ئه‌مه‌ریكا بۆ زیادكردنی دوو مادده‌ی نوێ بۆ بودجه‌ی ساڵی 2021ی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆ زیندووكردنه‌وه‌ی لیژنه‌ی سزاكانی دژ به ئێران، عه‌بدولموحسین عه‌بدوڵڵا جه‌ختیكرده‌وه، عێراق هه‌ر له بنه‌ڕه‌ته‌وه له دژی ئه‌و پێشنیازه بوو و گوتی: مسته‌فا كازمی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق په‌یامێكی تایبه‌تی له‌و باره‌یه‌وه ئاراسته‌كردووه و جه‌ختی كردووه‌ته‌وه، عێراق به‌هیچ شێوه‌یه‌ك پشتیوانی له هیچ بڕیارێك ناكات، كه له دژی كۆماری ئیسلامی ئێران ده‌رده‌كرێت و له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه‌ش لیژنه‌یه‌كی به‌دواداچوون بۆ ئه‌و مه‌به‌سته پێكهێنراوه.
عه‌بدوڵڵا گوتیشی: ئێران وڵاتێكی دۆست و دراوسێی ئێمه‌یه و په‌یوه‌ندی به‌هێزمان له‌گه‌ڵ یه‌ك هه‌یه، سیاسه‌تی عێراق نه‌گۆڕه و هه‌میشه له دژی هه‌ر بڕیار و كارێك بووه، كه له دژی هه‌ر كامێك له وڵاتانی دراوسێی ده‌ركراوه، به‌تایبه‌ت له دژی كۆماری ئیسلامی ئێران.
H.B