به فه‌رمی براوه‌ی خه‌ڵاتی تۆپی زێرینی ئاسیای 2020 ئاشكرا كرا
سۆن هیونگ مین یاریزانی كۆریای باشوور و یانه‌ی تۆتێنهام وه‌كو باشترین یاریزانی ئاسیا بۆ ساڵی 2020 ده‌ستنیشانكرا و خه‌ڵاتی تۆپی زێڕینی له‌لایه‌ن كه‌ناڵی فۆكس سپۆرت و رۆژنامه‌ی تیتان سپۆرتی ئاسیای پێبه‌خشرا.
ساڵانه 37 رۆژنامه‌نووسی ئاسیا و 14 رۆژنامه‌نووسی بیانی ده‌نگ بۆ باشترین یاریزانی ساڵ له ئاسیا ده‌ده‌ن و بۆ ساڵی رابردووش ئه‌ستێره‌كه‌ی تۆتێنهام گره‌وه‌ی برده‌وه و پێش ركابه‌ره‌كانی كه‌وته‌وه.
له پله‌ی دووه‌می باشترین یاریزانانی ئاسیا سه‌ردار ئه‌زموونی ئێرانی هات كه له خولی رووسیا یاری ده‌كات، له پله‌ی دووه‌م جۆنیۆر نێگراو و له پله‌ی چواره‌میش ئه‌ندرێس ئینیێستا ناوی هات كه له خولی ژاپۆنی یاری ده‌كات.
به‌شار ڕه‌سه‌ن یاریزانی عێراقی پێشووی یانه‌ی پێرسپۆلیس كه ئێستا له خولی قه‌ته‌ری یاری ده‌كات له ریزبه‌ندی دوازده‌یه‌مینی باشترینی ئاسیا هات.