"سلێمان هه‌ڵشۆییه‌كه‌ی چۆمان" ده‌ستگیركرا
K24- هه‌ولێر:
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی سۆران ده‌ستگیركردنی كه‌سێكی راگه‌یاند، كه سه‌رقاڵی مامه‌ڵه‌یه‌كی هاوشێوه‌ی مامه‌ڵه‌ی سلێمان هه‌ڵشۆیی له سنووری قه‌زای چۆمان له‌گه‌ڵ خه‌ڵكی ئه‌و ناوچه‌یه بووه و تا ئێستا چه‌ندین ئۆتۆمبێل، مۆبایل، كارتی مۆبیال و پارچه زه‌وییه‌كی له هاووڵاتییان وه‌رگرتووه.
له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا، شه‌ماڵ دێواری، گوته‌بێژی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی سۆران له روونكردنه‌وه‌یه‌كدا له‌وباره‌یه‌وه رایگه‌یاند، ئێمه رێز له هه‌موو مامه‌ڵه‌یه‌كی ئاڵوگۆڕی بازرگانیی خه‌ڵكی ئه‌و ناوچه‌یه ده‌گرین، به‌ڵام به‌و مه‌رجه‌ی له چوارچێوه‌ی یاسادا بێت و دوور بێت له فڕ و فێڵ و هه‌ڵخه‌ڵه‌تاندن.
دووپاتیشیكرده‌وه، "هه‌ر مامه‌ڵه‌یه‌كی بازرگانی بگاته سنووری فڕ و فێڵ، به‌هیچ شێوه‌یه‌ك قابیلی قبووڵ نییه، چونكه زه‌ره‌رمه‌ندی سه‌ره‌كی هاووڵاتییه و ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، "هێزه ئه‌منییه‌كانی سنووری قه‌زای سۆران به‌رده‌وام لێكۆڵینه‌وه و به‌دواداچوون بۆ ئه‌و جۆره مامه‌ڵه بازرگانیانه ده‌كه‌ن، كه له‌و ناوچه‌یه ده‌كرێن".
هه‌روه‌ها رایگه‌یاند، "رۆژی یه‌كشه‌ممه، له‌سه‌ر فه‌رمانی داواكاری گشتی، به‌شی پۆلیسی چۆمان هاووڵاتییه‌كیان به‌ناوی "ك،ع،ح" له‌دایكبووی ساڵی 1996، پیشه كاسب، دانیشتووی قه‌زای چۆمان ده‌ستگیركردووه، به تۆمه‌تی ئه‌نجامدانی مامه‌ڵه‌یه‌كی گوماناوی".
ئاشكراشیكرد، "ئه‌و هاووڵاتییه ژماره‌یه‌ك ئۆتۆمبێل و شتومه‌كی دیكه ی له هاووڵاتییان وه‌رگرتووه و له ماوه‌یه‌كی دیاریكراودا پاره‌یه‌كی زیاتر بۆیان گه‌ڕاندووه‌ته‌وه، له ده‌ستپێكی ئه‌و كاره‌شدا سه‌ره‌تا 3 ئۆتۆمبێلی به نهێنی وه‌رگرتووه، دوای ئه‌وه‌ی له ئه‌كاونتی تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك بڵاویكرده‌وه، كه ئه‌م جۆره مامه‌ڵه‌یه ده‌كات، 8 ئۆتۆمبێلی دیكه‌ی له‌لایه‌ن هاووڵاتییانه‌وه بۆی هاتوون و وه‌ریگرتوون".
گوتیشی: "تێكڕای ئه‌و شتومه‌كانه‌ی ئه‌و هاووڵاتییه له ماوه‌ی 2 هه‌فته‌دا وه‌ریگرتوون، بریتیبوون له 11 ئۆتۆمبێل، 4 مۆبایل، پارچه زه‌وییه‌ك و به به‌های 10 هه‌زار دۆلار كارتی مۆباییل، ئه‌مه جگه له‌وه‌ی له‌كاتی ده‌ستگیركردنی ئه‌و هاووڵاتییه، مامه‌ڵه‌ی 6 ئۆتۆمبێلی دیكه‌ی له‌به‌رده‌ست بووه، كه زۆری نه‌مابوو له خه‌ڵكه‌كه وه‌رگرێت، به‌ڵام به‌ر له‌وه‌ی ئه‌و مامه‌ڵه‌یه ئه‌نجام بدات، له‌لایه‌ن تیمه‌كانی پۆلیسی چۆمانه‌وه ده‌ستگیركرا".
گوته‌بێژی پۆلیسی سۆران داواشی له هاووڵاتییانی سنووره‌كه كرد، ئاگاداری هه‌ر مامه‌ڵه‌یه‌كی له‌و شێوه‌یه بن.
H.B