ئاژانسی نێودەوڵەتی وزهی ئهتۆمی ئهندامانی لە ههنگاوهكانی ئێران بۆ پیتاندنی یۆرانیۆم ئاگادار دەكاتەوه
K24 – ھەولێر:
ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی رایگەیاند، بەڕێوەبەرە گشتییەكەی "وڵاتانی ئەندام له ئاژانسهكه لە دوایین پێشھاتهكانی ئێران ئاگادار دەكاتەوە، دوای ئەوەی تاران جەختیكردەوە لە دەستپێكردنەوە بە پێتاندنی یۆرانیۆم بەڕێژەی 20% لە بنكهی "فۆردۆ"ی ئەتۆمی.
گوتەبێژ بەناوی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی لە نامەیەكیدا لەڕێگهی پۆستی ئەلیكترۆنییەوە گوتی: پشكنەرەكانمان چاودێری چالاكییەكان دەكهن لە دەزگای فۆردۆی ئێرانی بۆ پیتاندنی یۆرانیۆم و بەپێی زانیارییەكانیان، بڕیارە بەڕێوەبەری گشتی ئاژانس، رافائیل ماریانۆ گروسی، ئەمڕۆ راپۆرتێك پێشكەش بە وڵاتانی ئەندام لە ئاژانسەكە بكات".
حكومەتی ئێران، ئەمڕۆ جەختی كردبوووەوە لەوەی "دەستیكردووە بە پتاندنی یۆرانیۆم بەڕێژەی 20% لە بنكهی ئەتۆمی فۆردۆ". ئاماژەی بەوەش كردبوو، "سەرۆكی ئێران، حەسەن رۆحانی فەرمانی دەستبەكاربوون بە پیتاندنی یۆرانیۆمی بەڕێژەی 20% داوە. جەختیشكردەوە، " ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی دەستی بە رێوشوێنە سەرتاییەكان كردووە، بە ناردنی غاز بۆ ئامێرەكانی سەنتەرفیۆچ و ئەمڕۆ یەكەم بڕ لە غازی UF6 لە میانی چەند كاتژمێری داھاتوودا دەستەبەر دەكات".
سەرچاوە: رۆیتەرز