توركیا ژمارەیەك لە چەكدارانی سووریا لە لیبیاوه‌ دەگوازێتەوە بۆ ئیستانبۆڵ

ژمارەیەكی زۆر لەو چەكدارانە یاخی بوون بە ھۆی دواكەوتنی مووچەكانیان
چەكدارە بەكرێگیراوەكانی سووریایی لە لیبیا لە دژی دواكەوتنی مووچە خۆپیشاندانیان ئەنجامدا
چەكدارە بەكرێگیراوەكانی سووریایی لە لیبیا لە دژی دواكەوتنی مووچە خۆپیشاندانیان ئەنجامدا

K24 – ھەولێر:

چەند سەرچاوەیەكی ناوخۆیی لیبیایی رایانگەیاند، "فڕۆكەیەكی سەر بە ھێڵی ئاسمانی لیبیا لە فڕۆكەخانەی "معێتیقە"وە ژمارەیەك لە چەكدارانی سووریاییان لە "تەرابلس"ەوە گواستەوە بۆ شاری ئیستانبۆڵ، دوای ئەوەی ژمارەیەكی زۆر لەو چەكدارانە یاخی بوون بە ھۆی دواكەوتنی مووچەكانیان".

ھەندێك سەرچاوە لە فڕۆكەخانەی معێتیقە بە ئاژانسی "نوفا"یان راگەیاند، ئەو فڕۆكەیە چەكدارە بەكرێگیراوەكانی سووریایی سەر بە توركیایان گواستەوە، دوای ئەوەی بەدەیانیان خۆپیشاندانیان لە كۆلیجی پۆلیس لە تەرابلس ئەنجامدا، وەك ناڕەزایی دەربڕین لەسەر دواكەوتنی مووچەكانیان، بەپێی ئەو ڤیدیۆیەی لە سەربازگەی كۆلیجەكەوە دەرچووە".

ھەروەھا سەرچاوەكان گوتوویانە: "تەنگژەی دارایی ھۆكاری توڕبوونی چەكدارە سووریاییە بەكرێگیراوەكانە، كە ماوەی پێنج مانگە مووچەكانیان دواكەوتووە و شایستە داراییە دواكەوتووەكانی بەكرێگیراوەكان گەیشتووەتە 10 ھەزار دۆلار بۆ ھەر بەكرێگیراوێك".

سەرچاوە: RT