تاران به سه‌دان فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وان مانۆڕێكی سه‌ربازی ئه‌نجام ده‌دات
K24 - هه‌ولێر:
سوپای ئێران رایگه‌یاند، یه‌كه‌م مه‌شقی جه‌نگی هاوبه‌ش، به‌به‌شدارییه‌كی فروانی فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وان، له هێزه‌كانی زه‌مینی، ئاسمانی و ئاویدا به‌ڕیوه‌ده‌چێت.
سوپای ئێران ئاماژه‌ی كرد، بڕیاره مانۆڕه‌كه سبه‌ی (سێشه‌ممه) ده‌ستپێبكات و بۆ ماوه‌ی دوو رۆژ به‌رده‌وام بێت، هه‌ندێك كه‌لوپه‌ل و داهێنان و سیسته‌می فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وان ئاشكرا ده‌كرێن، كه ده‌ستكردنی ناوخۆن، به ئاماده‌بوونی گه‌وره به‌رپرسان و فه‌رمانده سه‌ربازییه‌كانی ئێران ده‌خرێنه‌ڕوو.
مانۆڕكه هاوكاته له‌گه‌ڵ ئه‌و گرژییانه‌ی نێوان تاران و واشنتۆن له ئاوی كه‌نداو و عێراق، له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌شدا ساڵیادی كوژرانی (قاسم سوله‌یمانی) فه‌رمانده‌ی لیوای "قودس"ی سوپای پاسدارانه، كه ساڵی پار له‌لایه‌ن فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وانی ئه‌مه‌ریكا كورژرا.
سه‌رچاوه: RT
د.ی