ئێران بەرھەمھێنانی یەكەم بڕی یۆرانیۆمی پیتێندراوی بەڕێژەی لەسەدا 20 راگەیاند
K24 – ھەولێر:
گوتەبێژ بەناوی رێكخراوی وزەی ئەتۆمی ئێرانی، بەھرۆز كەمالوەندی رایگەیاند، یەكەم بڕی یۆرانیۆمی پیتێندراو بە رێژهی 20% بەرھەمھێنرا لە كۆمەڵگەی فۆردۆی ئەتۆمی.
لە لێدوانێكدا بۆ تەلەڤزیۆنی ئێرانی، كەمالوەندی گوتی: "توانیمان یۆرانیۆمی پیتێندراو بەڕێژەی 20% لە دوو ئامێری سەنتەرفیۆچدا بەدەست بێنین.
گوتیشی: "لە حاڵەتی ئاساییدا، كارەكە 24 كاتژمێری دەوێت، بەڵام بەھۆی رێگا نوێیەكانەوە، كە تەكنیكارانی ئێرانی ئەنجامیاندا، توانیمان پیتاندن بەرز بكەینەوە بۆ 20% لە ماوهی تەنیا 12 كاتژمێردا".
حكومەتی ئێران، ئەمڕۆ رایگەیاندبوو، دەستیكردووەتەوە بە پیتاندنی یۆرانیۆم بەڕێژەی 20% لە دامهزراوهی فۆردۆی ئەتۆمی.
سەرچاوە: RT