ئومێد خۆشناو: چاوەڕوانین ھاوبەشەكانمان دەنگ بە كاندیدی پۆستی وەزیری سامانە سرووشییەكان بدەن
K24 – ھەولێر
سبەی پەرلەمانی كوردستان كۆدەبێتەوە و دەنگ لەسەر كاندیدی وەزیری سامانە سروشییەكان دەدات، كە كەمال عەبدولحەمید عبدەلرەحمان (د. كەمال ئەترووشی) لەلایەن مەسرور بارزانی حكومەتی ھەرێمی كوردستان بۆ ئەو پۆستە كاندید كراوە و سیڤەیەكەی رەوانەی پەرلەمان كراوە.
ئومێد خۆشناو، سەرۆكی فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان لە پەرلەمانی كوردستان بە كوردستان24ی راگەیاند: "لەگەڵ یەكێتی و گۆڕان و پێكھاتەكان رێككەوتنمان ھەیە، چاوەڕێین ھاوبەشەكانمان لە حكومەت وەكچۆن پێشتر دەنگمان بە كابینەی نۆیەم داوە، بەوشێوەیەش دەنگ بە كاندیدی راسپێردراو بۆ پۆستی وەزیری سامانە سرووشتییەكان بدەن، كە پڕكردنەوەی بۆشاییەكە لە حكومەت و وەزارەتێكی گرنگە، بۆ ئەمە قسەمان لەگەڵ فراكسیۆنەكان كردووە و ھیچ فراكسیۆنێك نەیگوتووە لەگەڵ متمانەدان نین بەو وەزیرە".
گوتیشی: "ئێستا كە یەكێك لە پرسەكانی گفتوگۆی نێوان حكومەتی ھەرێمی كوردستان و حكومەتی عێراق نەوتە، وەزارەتی سامانە سرووشتییەكان پەیوەندیدارە بە بابەتەكە و پێمانوایە بە ھەڵبژاردنی وەزیری سامانە سرووشتییەكان پڕۆسەكە خێراتر دەبێت".
پرۆفایلی د. كه‌مال ئه‌ترووشی، كاندید بۆ پۆستی وه‌زیری سامانه سرووشتییه‌كان، كه له‌لایه‌ن سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه‌وه ده‌ستنیشان كراوه:
* له‌دایكبووی 1955ی ئه‌ترووشه له پارێزگای دهۆك.
* له 1975 به‌كالۆریۆسی له جیۆلۆجی له كۆلیژی زانسته‌كانی به‌غدا ته‌واو كردووه.
* له كۆمپانیای نیشتمانی نه‌وتی عێراق كاریكردووه.
* بۆ ته‌واوكردنی خوێندنی باڵا نێردراوه‌ته ده‌ره‌وه، دواتر له ساڵی 1987 ماسته‌ری له زانكۆی " Université de Bordeaux1" له باره‌ی جیۆفیزیای دۆزینه‌وه نه‌وتییه‌كان به‌ده‌ستهێناوه.
* دكتۆرای له هه‌مان زانكۆ و ساڵی 1991 له پسپۆڕی جیۆفیزیای نه‌وت (دۆزینه‌وه و به‌رهه‌مهێنان) به‌ده‌ستهێناوه.
* دوای دكتۆرا له په‌یمانگه‌ی فه‌ره‌نسی بۆ پێترۆڵ كاریكردووه.
* 35 ساڵ ئه‌زموونی كاری له بواری جیۆفیزیادا هه‌یه.
* چه‌ندین توێژینه‌وه‌ی زانستی له بواری ده‌رهێنانی نه‌وت هه‌یه و له گۆڤار و ناوه‌نده زانستییه متمانه‌پێكراوه‌كانی جیهان بڵاوبوونه‌ته‌وه و به‌شێكیشیان بوونه‌ته سه‌رچاوه‌ی خوێندنی باڵا له زانكۆ دیاره‌كانی جیهان.
* چه‌ندین توێژینه‌وه‌ی تایبه‌ت به چینه‌كانی ژێره‌وه‌ی زه‌وی به هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ په‌یمانگه‌ی فه‌ره‌نسی بۆ پێترۆڵ (IFB) French Petroleum Institute.
* تا ساڵی 2005 وه‌ك راوێژكار له ئاژانسی نێوده‌وڵه‌تی كه‌نه‌دی بۆ په‌ره‌پێدانی پرۆژه‌كان له ئه‌فریقا كاریكردووه.
* وه‌ك راوێژكاری نه‌وتی پرۆژه‌ی دۆزینه‌وه و په‌ره‌پێدانی كێڵگه نه‌وتییه‌كان كاریكردووه و وانه‌بێژ بووه له زانكۆی مه‌كگیل McGill University و زانكۆی كارلتۆن Carltonی كه‌نه‌دی، سه‌رپه‌رشتیاری ده‌یان توێژینه‌وه‌ی قوتابیانی خوێندنی باڵای له بواری جیۆفیزیای نه‌وتی كردووه.
* ساڵی 2005 وه‌كو توێژه‌ری جیۆفیزیایی پێشكه‌وتوو له كۆمپانیای نه‌وتی كوه‌یتی KOC كاریكردووه، كه تایبه‌ته به دۆزینه‌وه و به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت و راوێژكاری ته‌كنیكی پرۆسه‌كانی رووپێوی بیره‌كان.
*بۆ یه‌كه‌مجار له‌سه‌ر ئاستی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست سه‌رپه‌رشتیاری راهێنان و فێركردن و په‌ره‌پێدانی كادیرانی نه‌وتی كۆمپانیای كوه‌یتی كردووه و تا ساڵی 2008 له كۆمپانیا كوه‌یتییه‌كه به‌رده‌وام بووه.
* دواتر چووه‌ته كۆمپانیای په‌ترۆناسی مالیزی، تا ساڵی 2012 له سه‌نته‌ری چاودێری ته‌كنیكی و سه‌په‌رشتیاری پلانی په‌ره‌پێدانی كێڵگه نه‌وتییه‌كانی كاری كردووه. دواتریش بووه‌ته راوێژكاری توێژینه‌وه‌كانی تایبه‌ت به كاربۆنی و رووپێوی ورد له بواری چاككردنی ده‌رهێنانی نه‌وتی، له‌گه‌ڵ پێشكه‌شكردنی راوێژ له بواره‌كانی دیكه‌ی نه‌وت.
* له زۆربه‌ی كۆمه‌ڵه و دیداره نێوده‌وڵه‌تییه‌كانی تایبه‌ت به په‌ره‌پێدانی سه‌رچاوه هایدرۆكاربۆنییه‌كان، نوێنه‌رایه‌تی كۆمپانیای په‌ترۆناسی مالیزی كردووه.
*له ساڵی 2012 چووه‌ته كۆمپانیای دۆزینه‌وه‌ی نه‌وتی ده‌ره‌وه‌ی كوه‌یتی KUFPEC وه‌كو رێكخه‌ر و راوێژكاری كۆمپانیاكه تا ساڵی 2014 كاریكردووه.
دواتر چووه‌ته كۆمپانیای تۆتال Totalی فه‌ره‌نسی تایبه‌ت به بواری نه‌وت و وه‌كو راوێژكاری جیۆلۆجی پێشكه‌وتوو كاریكردووه.