یه‌كێتی ئه‌وروپا: به كردنه‌وه‌ی رێگه‌ی سعوودییه به رووی قه‌ته‌ردا خۆشحاڵین
K24 – هه‌ولێر:
یه‌كێتی ئه‌وروپا، خۆشحاڵی خۆی به ئاساییكردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی وڵاتانی كه‌نداو له‌گه‌ڵ قه‌تر ده‌ربڕی و هیوای خواست كرانه‌وه‌ی سنووری وشكانی سعوودییه به رووی قه‌ته‌ردا ببێته سه‌ره‌تایه‌ك بۆ كۆتایهێنان به‌و قه‌یرانه‌ی ماوه‌ی سێ ساڵه له نێوان وڵاتانی كه‌نداو و قه‌ته‌ردا هه‌یه.
گوته‌بێژی نوێنه‌رایه‌تی باڵای ئاسایش و سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی یه‌كێتی ئه‌وروپا، "جۆزێپ بۆرێل" رایگه‌یاند، پێویسته ئه‌و قه‌یرانه كۆتایی پێ بهێنرێت، كه ماوه‌ی سێ ساڵه كاریگه‌ری نه‌رێنی زۆری كردووه‌ته سه‌ر هه‌ماهه‌نگی و په‌یوه‌ندی نێوان وڵاتانی ناوچه‌كه.
هه‌ر له‌و باره‌یه‌وه، گوته‌بێژی یه‌كێتی ئه‌وروپا، "پیته‌ر ستانۆ" رایگه‌یاند، كرانه‌وه‌ی رێگه‌ی وشكانی سعوودییه به رووی قه‌ته‌ردا، هه‌واڵێكی ئه‌رێنی زۆر باشه.
جه‌ختیشی كرده‌وه، یه‌كێتی ئه‌وروپا پشتیوانی له چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی نێوان وڵاتانی كه‌نداو ده‌كات.
هه‌ر له‌و باره‌یه‌وه، گوته‌بێژه‌كه‌ی یه‌كێتی ئه‌وروپا ستایشی ئه‌و هه‌وڵانه‌ی كوه‌یتی كرد، كه به مه‌به‌ستی هاتنه‌ئارای ئاشته‌وایی نێوان وڵاتانی ناوچه‌كه خستوونییه‌ته گه‌ڕ.
سێ ساڵ له‌مه‌و به‌ر، دوای بڵاوبوونه‌وه‌ی هه‌واڵێك له ئاژانسی "قنا"ی ره‌سمی قه‌ته‌ر، هه‌ریه‌ك له سعوودییه و وڵاتانی هاوپه‌یمانی سعوودییه له كه‌نداو و حكومه‌تی میسر به‌یه‌كه‌وه گه‌مارۆیه‌كی ئابووری و سیاسی‌یان به‌سه‌ر ده‌وڵه‌تی قه‌ته‌ردا سه‌پاند و رێگه‌ی وشكانی و ئاسمانیان به روودا داخست.