وەزارەتی گەنجینەی ئەمەریكا سزا بەسەر كەرتی ئاسنی ئێرانیدا دەسەپێنێت
K24 – ھەولێر:
ئەمڕۆ سێشەممە وەزارەتی گەنجینەی ئەمەریكا سەپاندنی سزاكانی بەسەر كەرتی ئاسنی ئێرانیدا راگەیاند.
وەزارەتی گەنجینە گوتی: نووسینگەی چاودێری بنەچە بیانییەكان OFAC دەستنیشانی سەرچاوەیەكی چینی كرد بۆ ماددەی graphite electrodes، كە توخمێكی سەرەكییە بۆ بەرھەمھێنانی ئاسن، ئەمە جگە لە 12 بەرھەمی دیكەی ئاسن و كانزاكان و سێ لە بریكارەكانی فرۆشتن لە گەورە كۆمپانیای وەرگرەكانی ئێرانی لە بواری كانزاكان و بەكانزاكردن.
گوتیشی: "كەرتی كانزاكانی ئێرانی یەكێكە لە سەرچاوە گرنگەكانی رژێمی ئێرانی، سامانێكی گەورە بۆ سەركردە گەندەڵەكانیان بەدەست دێنن و پارە دەدەن بە كۆمەڵە چالاكییەكی خراپ، لەوانەش بڵاوكردنەوەی چەكی كۆمەڵكوژ و پشتیوانیكردن لە كۆمەڵە تیرۆریستییە بییانییەكان لە ناوەوە و دەرەوەی وڵات".