پەرلەمان متمانەی بە کاندیدی وەزارەتی سامانە سرووشتییەکان بەخشی

81 په‌رله‌مانتار به‌ به‌ڵێ متمانه‌یان به‌ د. كه‌مال ئه‌ترووشی، وه‌ك وه‌زیری سامانه‌ سرووشتییه‌كان به‌خشی

K24 - هەولێر

لە کۆبوونەوە نائاساییەکەی ئەمڕۆی پەرلەمانی کوردستان، د. کەمال ئەترووشی، کاندید بۆ پۆستی وەزارەتی سامانە سرووشتییەکان، لە لایەن پەرلەمانتارانەوە متمانەی پێدرا و سوێندی یاسایی خوارد.

له‌ كۆی 101 په‌رله‌مانتاری ئاماده‌بووی كۆبوونه‌وه‌كه‌، 81 په‌رله‌مانتار به‌ به‌ڵێ متمانه‌یان به‌ د. كه‌مال ئه‌ترووشی، وه‌ك وه‌زیری سامانه‌ سرووشتییه‌كان به‌خشی. 

هۆشمه‌ند سادق، په‌یامنێری كوردستان24 له‌ په‌رله‌مانی كوردستان رایگه‌یاند، 81 ده‌نگه‌، 45 ده‌نگی پارتی، 17 یه‌كێتی، 7 گۆڕان، 11 پێكهاته‌كان و 1 ده‌نگی فراكسیۆنی سه‌رده‌م بووه‌.