هێزێكی تایبه‌ت له هه‌رێمی كوردستان پێكده‌هێنرێت.. ئه‌ركی ئه‌و هێزه چییه و چ ده‌سه‌ڵاتێكی ده‌بێت؟
K24 - هه‌ولێر:
له‌سه‌ر راسپارده‌ی مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، هه‌ردوو وه‌زاره‌تی ناوخۆ و پێشمه‌رگه له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانه‌وه راسپێردران، بۆ ئه‌وه‌ی هێزێكی هاوبه‌ش و تایبه‌ت به ده‌روازه سنوورییه‌كان پێكبهێنن.
به گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوی كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 7ی كانوونی دووه‌م/ یه‌نایه‌ری 2021، راسپاردنی ئه‌و هێزه بۆ كۆنتڕۆڵكردن و سه‌رپه‌رشتیكردنی ده‌روازه سنوورییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان، كه تێیدا هه‌موو ده‌سه‌ڵاتێكی قانوون‌یان هه‌بێت.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه ئاماژه به‌وه‌شكراوه، ئه‌ركی ئه‌و هێزه رێگەکرتن ده‌بێت لە هەر پێشێلکاری و سەرپێچی و کارێکی نایاسایی لە سەرجەم دەروازە سنوورییەکانی هەرێمی کوردستان، كه هه‌موو دەسەڵاتێكی قانونی پێویستی دەبێت بۆ جێبەجێکردنی یاسا وڕێکارەکان لە دەروازەکان و بەرەنگاربوونەوەی قاچاغچێتی و كاری ناقانونی لە سەرجەم دەروازەکان بەبێ جیاوازی.