تره‌مپ له مه‌راسیمی ده‌ستبه‌كاربوونی بایدن ئاماده نابێت
K24 - هه‌ولێر:
دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا رایگه‌یاند، له مه‌راسیمی ده‌ستبه‌كاربوون ئاماده نابم، كه بڕیاره مه‌راسیمی ده‌ستبه‌كاربوونی سه‌رۆكی هه‌ڵبژێردراو جۆ بایدن، له (20)ی ئه‌م مانگه ئه‌نجام بدرێت.
تره‌مپ، ئه‌مڕۆ هه‌ینی (8ی كانوونی دووه‌م/ یه‌نایه‌ری 2021)، له تویتێكدا گوتی: "بۆ هه‌موو ئه‌وانه‌ی پرسیار ده‌كه‌ن، له مه‌راسیمی ده‌ستبه‌كاربوون له رۆژی (20ی كانوونی دووه‌م) ئاماده نابم".
هه‌ر له‌وباره‌یه‌وه ئاژانسی هه‌واڵی رۆیته‌رز له‌سه‌ر زاری چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار بڵاویكرده‌وه، "له كۆشكی سپی مشتومڕییه‌كی زۆر له‌باره‌ی ئه‌وه هه‌یه، كه تره‌مپ به‌نیازه رۆژێك به‌ر له رێوڕه‌سمی ده‌ستبه‌كاربوونی جۆ بایدن وه‌ك سه‌رۆكی نوێی ئه‌مه‌ریكا، واشنتن جێ بهێڵێت"، ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، "پێشبینی ده‌كرێت تره‌مپ بگه‌ڕێته‌وه بۆ شوێنی نیشته‌جیبوونی ره‌سه‌نایه‌تی خۆی له فلۆریدا".
لە نێوان رەخنەی توند و ده‌نگۆی لابردنی لە دەسەڵات، ترامپ رۆژی دوای رووداوه‌كه‌ی باڵه‌خانه‌ی كاپیتۆل، وتارێکی پێشکەشکرد، بە توندی ئیدانەی هه‌ڵكوتانه‌سه‌ر کۆنگرێسی کرد، کە بووە هۆی کوشتنی (5) کەس، بەلێنی دا به‌شێوه‌یه‌كی رێك‌وپێك ده‌سه‌ڵات راده‌ست بكرێت، بەڵام بەبێ ئەوەی ناوی بایدن بهێنێت، گوتی: "لە (20ی کانوونی دووەم) ئیدارەیەکی نوێ داده‌مەزرێت".
سه‌رچاوه: RT
د.ی