خۆپیشاندان لە ناسریە دەستیپێكردەوە
K24 – ھەولێر
خۆپیشاندان لە ناسریە دەستیپێكردەوە و خۆپیشاندەران دەستیان گرتەوە بەسەر گۆڕه‌پانی حه‌بوبی.
دوای ده‌ستگیركردنی ئیحسان ئه‌بوكه‌وسه‌ر، كه یه‌كێكه له چالاكوان و رێكخه‌رانی خۆپیشاندانه‌كانی ناسریه‌ی ناوه‌ندی پارێزگای زیقار، خۆپیشانده‌ران له‌گه‌ڵ هێزه ئه‌منییه‌كان رووبه‌ڕووبوونه‌وه و ده‌ستیان گرته‌وه به‌سه‌ر گۆڕه‌پانی حه‌بوبی، كه پێشووتریش ناوه‌ندی گردبوونه‌وه و ناڕه‌زایی ده‌ربڕینی خه‌ڵكی شاره‌كه بوو.
به گوێره‌ی سه‌رچاوه لۆكاڵیەكانی شارەكە، هێزه ئه‌منییه‌كانی بۆ بڵاوه پێكردنی خۆپیشانده‌ران ده‌ستڕێژی گولـلەیان بە ئاسمانیاندا كردووه، به‌ڵام خۆپیشانده‌ران به سووتاندنی تایه‌ی ئۆتۆمبیل رێگه‌كانی چوون به‌ره‌و گۆڕه‌پانی حه‌بوبیان داخستووه‌و بڕیاریانداوه مانبگرن، تاوه‌كوو چالاكوانه ده‌ستیگركراوكان، ئازاد ده‌كرێن.