گۆڤاری فۆکۆسی ئەڵمانی داوای لێبوردن لە دڵشاد بارزانی دەکات
K24 – بهرلین – ئهڵمانیا:
لە نوێترین ژمارەیدا گۆڤاری فۆکۆسی ئەڵمانی، سەبارەت بە بابەتێکی کە تێیدا هێرشکراوەتە سەر دڵشاد بارزانی و ماڵباتی بارزانی و تۆمەتبارکراون بە تێوەگلان لە ژمارەیەک رووداوی هاتوچۆی گوماناوی لە عێراق و ئەڵمانیا، داوای لێبوردن دەکات و بابەتەکە دەکشێنێتەوە.
لە مانگی پێنجی ساڵی رابردوودا، گۆڤاری فۆکۆسی ئەڵمانی راپۆرتێکی له بارەی دوو رووداوی هاتوچۆی گوماناوی بڵاوکردبۆوە، یەکێکیان له بارەی دادوەرێکی لێکۆڵینەوەی عێراقی بوو لە عێراق گیانی لە دەستدابوو، دووەمیان ئەندامێکی دەزگای هەواڵگری عێراقی لە ئەڵمانیا بریندار ببوو. گۆڤارەکە دان بەوەدادەنێت کە بەهەڵەدا چوونە لە ناوهێنانی دڵشاد بارزانی نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان ، لە چوارچێوهی دۆسیانە و چەند دۆسیهیەکی دیکەی گەندەڵی، گۆڤارهكه له ناوهڕۆكی پهیامی داوای لێبوردنهكه ئاماژەیان بەوە کردووە؛ کە سەرچاوەی زانیارییەکانیان بە زانیاری ناڕاست بە هەڵەیاندا بردوون.
هەر لەوبارەیەوە؛ دادگای بەرلین دوو داوای یاسایی لە دژی گۆڤارەکە تۆمار کردووە و گۆڤارەکە ئەنجامی داوا یاساییەکانی قبوڵکردووە و راپۆرتەکەی لە بڵاوکردنەوە راگرتووە.
گۆڤاری فۆکۆس نیگەرانن کە راپۆرتەکەیان لە دەرەوەی ئەڵمانیا بە مەبەست لە دژی ماڵباتی بارزانی و پارتی دیموکراتی کوردستان بەکارهێنراوە و ئەوان بابەتەکە دەکشێننەوە و داوای لێبوردنیش دەکەن.
لە ڕوونکردنەوەکەیاندا ئاماژە بەوە دەکەن کە دڵشاد بارزانی پەیوەندییەکی باش و دۆستانەی لەگەڵ دامەزراوەکانی ئەڵمانیا هەیە، ماڵباتی بارزانی هەمیشە گەرەنتی ئاشتی و سەقامگیریین لە هەرێمی کوردستان، هۆکاری پەیوەندی دۆستانەی کورد و ئەڵمانیا بوونە.
لهو چوارچێوهیهشدا، رۆبەرت شنایدەر، سهرنووسهری گۆڤاری فۆكۆس، سەردانی دڵشاد بارزانی کردووە و بە ناوی گۆڤارەکە داوای لێبوردنی کردووە.