ئەڵمانیا دوای ھەلكوتانە سەر كۆنگرێسی ئەمەریكا، ریوشوێنی ئەمنی دەگرێتەبەر بۆ پاراستنی پەرلەمان

ئەو مەترسیانەی ئەڵمانیا دوای ئەوە دێت چەندین خۆپیشاندان لە نزیك بینایەی پەرلەماندا ئەنجامدران
بۆندستاگ (پەرلەمانی ئەڵمانیا)
بۆندستاگ (پەرلەمانی ئەڵمانیا)

K24 – ھەولێر:

پۆلیسی ئەڵمانیا رێوشوێنی ئەمنی  بۆ پاراستنی پەرلەمانی فیدراڵیی و دەوروبەری لە بەرلینی پایتەخت توندتر كرد، دوای ئەوەی بەر لە چەند رۆژێك، لە ئەمەریكا خۆپیشاندەران ھەڵیانكوتایە سەر كۆنگرێسی ئەو وڵاتە.

رۆژنامەی "بێڵد ئان سۆنتاغ"ی ئەڵمانی، ئەمڕۆ یەكشەممە لە زاردەمی سەرۆكی پەرلەمانی گواستووەتەوە، لە نامەیەكی خۆیدا بۆ ئەندامانی پەرلەمان  گوتوویەتی: "من داوام لە پۆلیسی بەرلین كردووە، ژمارەی ھێزەكانی ئەمنی لە دەوروبەری بینایەی (بۆنستاگ) زیاد بكەن".

سەرۆكی پەرلەمانی ئەڵمانیا پێش ئەم كارەشی، داوای لە وەزارەتی دەرەوەی وڵاتەكەی كردبوو، راپۆرتێكیان پێبدەن لەبارەی رووداوەكانی ھەڵكوتانە سەر كۆنگرێسی ئەمەریكا پێش چەند رۆژێك لە لایەن سەدان خۆپیشاندەرەوە، بۆ ئەوەی خۆیان وانە لەم رووداوانە وەرگرن و داوای زیادكردنی پاراستنی ئەمنی پەرلەمانی ئەڵمانیا (البوندستاگ) بكات.

ئەو مەترسیانەی ئەڵمانیا دوای ئەوە دێت چەندین خۆپیشاندان لە نزیك بینایەی پەرلەماندا ئەنجامدران و تیادا پێكدادان لە نێوان پۆلیس و خۆپیشاندەران روویدا و دەسگیركردنی خۆپیشاندەرانیشی بەخۆیەوە بینی.

سەرچاوە: RT