لیره‌ی توركیی له‌سه‌دا دووی به‌های له‌ده‌ستدا

لەگەڵ بەرزبوونەوەی بەھای دۆلار ، لیرەی توركی بەرێژەی %2 دابەزینی تۆماركرد.
لیره‌ی توركی
لیره‌ی توركی

K24 – هه‌ولێر:

لەگەڵ بەرزبوونەوەی بەھای دۆلار ، لیرەی توركی بەرێژەی %2 دابەزینی تۆماركرد.

لە میانی مامەڵەكانی دراودا، لیرەی توركی بەرێژەی %2 دابەزینی تۆماركرد، كە ئەوەش ھاوكاتە لەگەڵ بەرزبوونەوەی بەردەوامی بەھای دۆلاری ئەمریكی، لە چوارچێوەی ھیواكان بۆ ھاندانی ئابووری ئەمه‌ریكا.

لە دوایین مامەڵەكاندا، ھەر دۆلارێكی ئەمه‌ریكی یەكسان بوو بە 7 لیرە و 47 قوروش.

ھەفتەی رابردوو لیرەی توركی بە شێوەیەكی بەرچاو بەرزبووەوە، بەڵام ئەمڕۆ لەگەڵ یەكەم رۆژی مامەڵەی ھەفتەدا نەیتوانی پارێزگاری لە دەستكەوتەكان بكات و جارێكی دیكە ئاڕاستەی دابەزینی وەرگرتووە.