ئه‌ڵمانیا: لابردنی پاشماوه رووخاوه‌كانی سیاسه‌تی تره‌مپ له به‌رژه‌وه‌ندی ئه‌وروپادایه
K24- هه‌ولێر:
هایكۆ ماس، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌ڵمانیا رایگه‌یاند، وڵاته‌كه‌ی ئاماده‌یه هاوكاری هه‌وڵه‌كانی ئیداره‌ی جۆ بایدن، سه‌رۆكی هه‌ڵبژێردراوی ئه‌مه‌ریكا بكات، له لابردنی ده‌ره‌نجامه‌كانی ئه‌و سیاسه‌ته‌ی دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ماوه‌به‌سه‌رچووی ئه‌مه‌ریكا په‌یڕه‌و ده‌كرد.
له تویتێكدا له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر< هایكۆ ماس نووسیویه‌تی: "بایدن له‌وپه‌ڕی سه‌رقاڵیدا ده‌بێت، بۆ ئه‌وه‌ی پاشماوه‌ی داروپه‌ردوو رووخاوه‌كانی سیاسه‌تی تره‌مپ لاببات. ئێمه ئاماده‌ین به‌شێوه‌یه‌كی چالاك هاوكاری ئه‌و كاره بكه‌ین، به‌تایبه‌ت ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندی به ده‌ستپێشخه‌رییه‌كه‌ی بایدن "هاوپه‌یمانی دیموكراتییه‌ته‌كان"ـه‌وه هه‌یه، كه به‌ته‌واوی له‌گه‌ڵ ده‌ستپێشخه‌رییه‌كه‌مان ده‌گونجێت، كه ئه‌ویش "هاوپه‌یمانی له‌پێناو فره‌لایه‌نی"ـیه". وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌ڵمانیا جه‌ختیشی كرده‌وه، پاككردنه‌وه‌ی ئیداره‌ی بایدن له رێبازه‌كه‌ی ته‌رمپ خزمه‌تی به‌رژه‌وه‌ندی ته‌واوی وڵاتانی ئه‌وروپا ده‌كات.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه له دیمانه‌یه‌كدا له‌گه‌ڵ كه‌ناڵی (NTV)، ماس كه ئێستا بۆ تاوتویكردنی ململانێی فه‌له‌ستینی – ئیسرائیلی له‌گه‌ڵ هاوتا میسری، ئوردنی و فه‌ره‌نسییه‌كه‌ی له قاهیره‌یه، ئاماژه‌ی به‌وه‌دا، "تێپه‌ڕاندنی كێشه ناوخۆییه‌كانی ئه‌مه‌ریكا مه‌رجه بۆ ئه‌وه‌ی به زووترین كات ئه‌و وڵاته بگه‌ڕێته‌وه كۆڕه‌پانی نێوده‌وڵه‌تی، به‌وه‌ی كه له‌سه‌ر ئاستی جیهان لایه‌نێكی به‌رپرسه".
ئه‌و وه‌زیره ئه‌ڵمانییه گوتی: ئامانجی سه‌ردانه‌كه‌ی بۆ میسر بۆ هه‌وڵدانه له‌پێناو رێكخستنی دانوستانی راسته‌وخۆی فه‌له‌ستینی – ئیسرائیلی و روونیكرده‌وه، له‌گه‌ڵ وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ی هه‌ریه‌ك له میسر، ئوردن و فه‌ره‌نسا هه‌موو هه‌وڵێكیان له‌و پێناوه‌دا داوه، بۆ ئه‌وه‌ی له ماوه‌ی چه‌ند مانگی داهاتوودا كه‌ناڵه‌كانی دانوستان له‌نێوان حكومه‌تی ئیسرائیل و ده‌سه‌ڵاتی فه‌له‌ستین دروست بكه‌ن.
ماس ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، ئه‌و ئومێدی به ده‌ستبه‌كاربوونی ئیداره‌ی نوێی ئه‌مه‌ریكا هه‌یه، به‌وه‌ی كه گرنگییه‌كی زیاتر به‌و بابه‌ته ده‌كات. دووپاتیشیكرده‌وه: "پێویسته به‌زووترین كات ململانێكانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست یه‌كلایی بكرێنه‌وه، چونكه ئه‌م هه‌نگاوه ده‌بێته هۆی زه‌مینه‌سازی بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی دیكه‌ی ناوچه‌كه به‌شێوه‌یه‌كی گشتی".
سه‌رچاوه: نۆفوستی
H.B