یۆنان: ھیچ بانگھێشتێكی توركیامان پێنەگەیشتووە بۆ دەستپێكردنەوەی دانوستانی دوولایەنی

لە نێوان ساڵانی 2002تا 2016 ھەردوو دەوڵەت 60 گەڕی دانوستانیان ئەنجامدا
لە نێوان ساڵانی 2002تا 2016 ھەردوو دەوڵەت 60 گەڕی دانوستانیان ئەنجامدا

یۆنان: ھیچ بانگھێشتێكی توركیامان پێنەگەیشتووە بۆ دەستپێكردنەوە دانوستانی دوولایەنی

K24 – ھەولێر:

یۆنان رەتیكردەوە ھیچ بانگھێشتێكی لە لایەن توركیاوە پێگەیشتبێت لەبارەی دەستپێكردنەوەی دانوستانەكانی دوو لایەنە، لە كاتێكدا وەزیری دەرەوەی توركیا، مەولوود چاویش ئۆغلو، ئەمڕۆ دووشەممە، گوتی، ئەنقەرە لە میانی ئەم مانگەدا بانگھێشتێكی فەرمی ئاراستەی یۆنان دەكات بۆ دەستپێكردنەوەی دانوستانەكانی رێخۆشكەر لە بارەی داواكارییە دەریاییە ھاودژەكانیان لە دەریای ناوەڕاست و پرسەكانی دیكە.

توركیا و یۆنان، كە ھەردووكیان ئەندامن لە پەیمانی باكووری ئەتەلەسی (ناتۆ) ناكۆكن لەبارەی لێواری كیشوەری ھەر یەكێكیان لە دەریای ناوەڕاست و لەسەر چەند پرسێكی دیكەی دەریایی.

لە نێوان ساڵانی 2002 تا 2016 ھەردوو دەوڵەت 60 گەڕی دانوستانیان ئەنجامدا، لە ساڵی رابردوو گرژی  لە نێوانیان سەریھەلدا؛ كاتێك ئەنقەرە، كەشتیەكی كنە رەوانەی ئەو ئاوە كرد، كە یۆنانیش داوای دەكات و بە خاكی خۆی ھەژمار دەكات و دواتر كەشتییەكە گەڕایەوە كەناراوی توركیا.

چاویش ئۆغلو گوتی: "بۆیە یۆنان لەم كاتەدا ھیچ پاساوێكی بەدەستەوە نییە"، گوتیشی: دانوستانەكان ھەموو پرسەكانی نێوان ھەردوو ھاوسێ لەخۆ دەگرن.

ئاشكراشیكرد، "دەمانەوێت بانگھێشتێكی فەرمی ئاراستەی یۆنان بكەین. لە ئەمڕۆە ھانی یۆنان دەدەین بۆ دەستپێكردنەوەی دانوستانەكان، بەو مەرجەی كۆبوونەوەی یەكەم لە میانی مانگی كانوونی دووەم ئەنجام بدرێت".

وەزیری دەریایی توركیا، گوتیشی: لەژێر فشاری ھەندێك لە دەوڵەتانی یەكێتی ئەوروپا، لەوانیش ئەڵمانیا، یۆنان ئاماژەیكردووە بەوەی لەوانەیە دەست بەدانوستانەكان بكاتەوە لە 11ی كانوونی دووەم.

وەزارەتی دەرەوەی یۆنان گوتی: ھیچ بانگھێشتێكی فەرمیی پێنەگەیشتووە، بەڵام ئامادەیە بۆ دەستپێكردنەوەی دانوستانەكان.