عێراق و ئێران تاوتوێی پەرەپێدانی ھەماھەنگی نێوانیان دەكەن

شاندێكی عێراق لە ئێرانە
ئاڵای عێراق و ئێران
ئاڵای عێراق و ئێران

K24 - ھەولێر

دوای گەیشتنی شاندێكی عێراقی بۆ ئێران بە سەرۆكایەتی وەزیری بازرگانی، كۆبوونەوەی كاری لیژنەی ھاوبەشی نێوان بەغدا و تاران دەستیپێكرد.

بەگوێرەی ئاژانسی ئیرنای ئێرانی، كۆبوونەوەی لیژنەی ئابووری ھاوبەش بۆ پەرەپێدانی ھەماھەنگییەكان لەنێوان ئێران و عێراق، ئەمڕۆ دەستی بە كارەكانی كرد و بە ئامادەبوونی بەڕێوەبەرانی پلە باڵا و ژمارەیەك چالاكوانانی ئابووری  بۆ ماوەی دوو رۆژ بەردەوام دەبێت .

ئاماژەی بەوەشداوە، شاندە ئابووریی و بازرگانی عێراق، بە سەرۆكایەتی عەلا ئەحمەد جبووری وەزیری بازرگانی بووە و كۆبوونەوەكەش بۆ ماوەی چوار رۆژ بەردەوام دەبێت.

ئامانج لە سەردانەكە، خوێندنەوەی تواناكانی ھەماھەنگی ھاوبەشە لە كەرتە جیاجیاكاندا، بەو پێیەی كە لە رووی جوگرافی، رۆشنبیریەوە ھەردوو وڵات لە یەك نزیكن، بۆیە تاوتوێی پەرەپێدانی پەیوەندییە ئابوورییەكان دەكرێت، بەو ئامانجەی سەرجەم كەرتەكان بەرەوپێش ببەن.