نیۆیۆرك هه‌وڵ ده‌دات سزای ئابووری به‌سه‌ر تره‌مپدا بسه‌پێنێت
K24- هه‌ولێر:
ویلایه‌تی نیۆیۆرك تاوتوێی كۆتاییهێنان به گرێبه‌سته بازرگانییه‌كانی له‌گه‌ڵ كۆمپانیاكه‌ی دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا ده‌كات، ئه‌مه‌ش دوای ئه‌وه‌ی هه‌فته‌ی رابردوو تره‌مپ لایه‌نگره‌كانی بۆ چوونه سه‌ر بینایه‌ی كاپیتۆڵ ئاراسته كرد.
له به‌یاننامه‌یه‌كدا لۆرا فیێر، گوته‌بێژی بیل دی بلاسیۆ، شاره‌داری ویلایه‌تی نیۆیۆرك گوتی: "ئه‌گه‌ر بنه‌ما یاساییه‌كان رێگه بده‌ن، ئه‌وا شاری نیۆیۆرك كۆتایی به گرێبه‌سته‌كانی له‌گه‌ڵ دامه‌زراوه‌ی تره‌مپ ده‌هێنێت".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، "هێرشه‌كانی سه‌ر بینایه‌ی كاپیتۆڵ بووه هۆی كوژرانی ئه‌فسه‌رێكی پۆلیس و 4 كه‌س له ئاژاوه‌گێڕان و به‌و كاره‌یان كۆنگرێسمان و په‌رله‌مانتارانی ئه‌مه‌ریكایان رووبه‌ڕووی مه‌ترسی تووشبوون به ڤایرۆسی كۆرۆنا كرده‌وه و هه‌ڕه‌شه‌یان له پرۆسه‌ی ده‌ستاوده‌ستكردنی ده‌سه‌ڵات كرد".
لۆرا فیێر گوتیشی: "ئێمه پێداچوونه‌وه بۆ ئه‌وه ده‌كه‌یه‌ن، كه ئه‌گه‌ر بنه‌ما یاساییه‌كان رێگه بده‌ن، ئه‌وا كۆتایی به گرێبه‌سته‌كانمان له‌گه‌ڵ دامه‌زراوه‌كه‌ی تره‌مپ ده‌هێنین"، به‌بێ ئه‌وه‌ی كاتێكی دیاریكراو بۆ جێبه‌جێكردنی ئه‌و بڕیاره‌یان بخاته‌ڕوو.
دامه‌زراوه‌ی تره‌مپ، كه تا ئێستاش خاوه‌ندارێتییه‌كه‌ی بۆ تره‌مپ ده‌گه‌رێته‌وه، به‌ڵام كاری رۆژانه‌ی له‌لایه‌ن منداڵه‌كانییه‌وه به‌ڕێوه‌ده‌برێن، ژماره‌یه‌ك گرێبه‌ستی بازرگانیی بۆ به‌ڕێوه‌بردنی گۆڕه‌پانی خڵیسكانێی سه‌ر به‌فر و یاریگای گۆڵف له پاركه‌كانی نیۆیۆرك له‌گه‌ڵ ئه‌و شاره هه‌یه.
به‌گوێره‌ی رۆژنامه‌ی "زه واشنتن پۆست"، تا ئێستا دامه‌زراوه‌كه‌ی تره‌مپ نزیكه‌ی 17 ملیۆن دۆلاری له به‌ڕێوه‌بردنی ئه‌و شوێنانه به‌ده‌ستهێناوه.
H.B