پیاوێك نهێنی هه‌ڵكوتانه سه‌ر "كاپیتۆڵ" ئاشكرا ده‌كات
K24- مینیسۆتا- ئه‌مه‌ریكا:
دۆگ سویت، یه‌كه‌مین جار له مێژووی ژیانیدا، ساڵی 1975 كه ته‌مه‌نی 13 ساڵ ده‌بێت، سه‌ردانی كاپیتاڵ-ی ئه‌مه‌ریكا ده‌كات و ئاوڕێك بۆ ته‌واوی ئه‌و رابردووه ده‌داته‌وه و پێیوایه ئه‌وه یه‌كێكه له رۆژه سه‌رسورهێنه‌ره‌كانی كه هه‌رگیز له‌به‌رچاوی وننابێت.
له‌گه‌شتی دووه‌میدا بۆ كاپیتاڵ، په‌یوه‌ندی ده‌كات به ئاپۆره‌ی هه‌وادارانی تره‌مپ-ه‌وه كه رێگه‌كه‌یان كرده‌وه بۆ چوونه ناو هۆڵی كۆنگرێسی ئه‌مه‌ریكا و به‌و دۆخه‌ش سه‌ردانیكردنه‌كه‌ی كۆتایی هات كه پۆلیس خستییه سه‌رده‌م و هه‌ردووده‌ستی پێ راكێشرا له‌سه‌ر زه‌وی.
وۆڵ ستریت جۆرناڵ پێیوایه، 45 ساڵ له نێوان ئه‌م دوو گه‌شته‌دا ئاماژه‌یه بۆ ئایدیالیزمێكی روون و باوه‌ڕ به پلانگێڕییه‌كی تاریك.
هه‌فته‌ی پێشوو، 6ی كانوونی دووه‌می(جێنیوه‌ری) 2021 كه ئاژاوه‌گێڕه‌كان هه‌ڵیانكوتایه سه‌ر بینای كاپیتاڵ، ئاماژه‌بوو بۆ تێڕوانینی پلانگێڕی QAnon و كه‌سانی په‌رگیر و چه‌كداری توڕه. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی شوێنكه‌وتووانی تره‌مپ بڕیاریاندا ئاره‌زووه‌كانی تره‌مپ به‌دیبهێنن له‌رێگه‌ی قه‌ناعه‌تپێكردن یاخود هه‌ڕه‌شه‌كردن له ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران (كۆمارییه‌كان) بۆ پاشگه‌زبوونه‌وه له دۆڕاندنی هه‌ڵبژاردن، له‌نێو ئه‌و كه‌سه په‌رگیرانه‌دا ده‌ستگیركردنی سه‌ركرده‌ی گروپێكی راستره‌وه‌ی په‌ڕگیر كه رۆڵیان هه‌بوو له هاندانی ئه‌و گه‌مارۆدانه‌ی كاپیتاڵ و ورژێنه‌راندنی له‌رێگه‌ی ئۆنلاین و سپی پێستی نیشتمانپه‌روه‌ر (كۆماری) كه هۆشداریاندا له‌سه‌ر كاره‌كه‌یان، ئه‌گه‌ر بێت‌و ئه‌نجامه‌كان ره‌تنه‌كه‌نه‌وه له نووسینگه‌ی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران (نانسی پێلۆسی)یه‌وه.
به‌پێ وۆڵ ستریت جۆرنال، سویت و هاوڕێكه‌ی سندی فیچیت له ماسیوز -ی ویلایه‌تی فێرجینیا سه‌ردانی كه‌رتی ئێلێپس-ی واسنتۆن دی سی -یان كرد بۆ یه‌كه‌مینجار. له‌وكاته‌دا كه سه‌رۆك دۆناڵد تره‌مپ داوای له هه‌وادارانی كرد هه‌ڵبژاردنه‌كه‌یان دزراوه. هه‌روه‌ها پلانی هه‌بوو كه له‌گه‌ڵیان به‌رێكه‌وێت به‌دێژایی شه‌قامی بنسلڤانیا تا توڕه‌ییان بگوازێته‌وه بۆ سه‌ر بینای كاپیتاڵ. له‌و رۆژه‌دا تره‌مپ وتی: "ئێمه وه‌ك دۆزه‌خ ئه‌جه‌نگین".
خه‌ڵكیش كه ئاڵا شه‌كاوه‌كانی تره‌مپ و كڵاوی (MAGA)یان له‌سه‌ردابوو پاڵه‌په‌ستۆیان بوو بگه‌نه ئه‌و سه‌كۆیه‌ی كه سه‌رقاڵی جێگیركردنی تره‌مپ بوون.
ئاژاوه‌گێڕه‌كان پۆلیسی كاپیتاڵ-یان تێپه‌ڕاند و رێگه‌یان كرده‌وه بۆ چونه ناو بینای كاپتاڵ.
سویت گوێی له ده‌نگێكی ناساز و تیژ ده‌بێت و دووكه‌لی بۆمبی بینی كه له‌ناوه‌وه به‌رزبۆوه.
ده‌ڵێت: "دوو دڵ بووم".
دواتر وتی: "هه‌ستمكرد پێویسته یچمه ژووره‌وه بۆ بینینی كۆنگرێس".
به‌ڵام یه‌كه‌مجار راوێژم به خوا كرد و به‌ده‌نگی به‌رز پاڕامه‌وه: "ئه‌ی خوا ئه‌مه پاداشتی هه‌یه؟"
وتیشی: "هه‌ستمكرد خوا به‌ده‌سته‌كانی پاڵم پێوه ده‌نێت بۆ پێشه‌وه".
وتی: "گه‌ڕامه‌وه بۆ لای خوا". سێ جار گه‌ڕامه‌وه بۆ لای خوا، هه‌رگیز گوێم لێنه‌بوو بڵێ: "نا".
ئه‌و ده‌ڵێت: "چوومه ژووره‌وه و خۆم بینییه‌وه له‌به‌رده‌م لێشاوێك له شوشه‌ی شكاو وردووخاش". وتیشی: "تووشی شۆك بووم".
رۆبین كچی سویت، كه ته‌مه‌نی 35 ساڵه كاری رێكخستنی ماڵێكه بۆ كه‌سانی كه‌مئه‌ندامی هه‌رزه‌كار. ئه‌و هه‌ست به حوزن و حیره ده‌كات به‌رامبه‌ر غه‌م و په‌ژاره ده‌كات به‌رامبه‌ر تێڕوانینی باوكی كه كه‌سێكی په‌ڕگیره.
وتیشی: "باوكم خۆشده‌وێت، تا ئێستا سیفه‌تی زۆر به‌خشنده‌یی تێدا ده‌بینرێت".
وه‌های وه‌سفكرد كه "به‌ده‌ر له‌هه‌موو ئه‌مانه، كه‌سێكی كاریزمایی و خۆشه‌ویست و پێكه‌نیناوییه".
رۆبین ده‌ڵێت: "زۆربه‌ی ئه‌و پیاوه سپی پێستانه‌ی له ئه‌مه‌ریكان، كه ئه‌گه‌نه سه‌روو 50 ساڵ، ئه‌ترسن. به‌ڕاستی دڵنیایی نیم ئه‌مه بۆ رووده‌دات، به‌ڵام واده‌رده‌كه‌ون كه تووشی پارانۆید بوون، كه هێستریایه‌كی به‌كۆمه‌ڵه". وتیشی: "تا ئێستا په‌یوه‌ندیم له‌گه‌ڵی دژواره، له‌به‌رئه‌وه‌ی له‌هه‌ندێك شت‌دا، زۆر به‌شێتی ده‌ره‌كه‌وێت، كه رووده‌دات".
سویت به‌شداری خۆپیشاندانه‌كانی مانگی ته‌مموزی ساڵی پار 2020 -ی كردووه بۆ پشتیوانی (ژیانی ره‌شپێسته‌كان گرنگن BLM) دوای ئه‌وه‌ی پیاوه ره‌شپێسته‌كه (جۆرج فلۆید) له‌لایه‌ن پۆلیسێكی مه‌نیئاپلس-ه‌وه كوژرا. سه‌ره‌تا له‌لاپه‌ڕه‌ی فه‌یسبوكه‌كه‌یه‌وه فۆكسی خستۆته سه‌ر په‌ڕگیری.
هه‌روه‌ها كچه‌كه‌ی ده‌ڵێت: "باوكم پاڵپشتی په‌یڕه‌وی مافێكی ده‌ستوری ئه‌كات كه ئه‌ویش ئازادی راده‌ربڕینه، به‌ڵام هه‌ندێك خه‌ڵك سه‌ره‌تا به ئه‌نتیفا تۆمه‌تباریان ئه‌كردین". كه گروپێكی فشه‌كه‌ری چالاكوانی چه‌په‌كانن كه زۆربه‌ی كات پشت به‌توندی ده‌به‌ستن.
سویت به قاقایه‌كی بێزاركه‌ره‌وه به كچه‌كه‌ی وت: "له‌و بیرۆكه‌یه‌دا تێكه‌وت كه BLM مه‌ده‌نی بووبێت و بۆ هاوكاری منداڵانی ره‌شپێست". وتیشی: "هیوادارم وا بێت و له‌وه‌ش زیاتریش بكه‌ن".
سویت به كچه‌كه‌ی وت: "ئه‌و به‌راستی تونده به‌رامبه‌ر چه‌پ". "من به‌راستی توندم به‌رامبه‌ر راستڕه‌و. ئێمه دژی یه‌كین، به‌ڵام ئه‌وم خۆشده‌وێت".