مانۆڕی هاوبه‌شی قوبرس و یۆنان و ئه‌مه‌ریكا له دورگه‌ی كریت به‌ڕێوه‌ده‌چێت

K24 - هه‌ولێر:
هێزه تایبه‌ته‌كانی قوبرس و یۆنان و ئه‌مه‌ریكا، به هاوبه‌شی مه‌شقیان له‌ناوچه‌ی ده‌ریایی كه‌نداوی سودا له دورگه‌ی "كریت"ی باشووری یۆنان ئه‌نجام دا.
سه‌رچاوه میدیاییه‌كانی یۆنان ئاماژه‌یان كرد، نه‌خشه‌سازی سێ لایه‌نه بۆ پشتیوانی هێزه‌كانی هه‌ر سێ وڵات كراوه و پلانی مه‌شقه‌كه له لایه‌ن ده‌سته‌ی فه‌رمانده‌یی گشتی به‌رگری نیشتمانی یۆنان دانراوه".
به گوته‌ی رۆژنامه‌ی "زه‌مان" توركی، تێبینی ئه‌وه ده‌كرێت، له هاوینی رابردووه‌وه، چه‌ندین مانۆڕی سه‌ربازی یۆنان و ناوچه‌ی قوبرسی یۆنان له رۆژهه‌ڵاتی ده‌ریای سپی ناوه‌ڕاست "به‌هاوكاری هاوپه‌یمانه‌كانی دژی توركیا" ئه‌نجام دراوه، (2) رێككه‌وتنی هاوكاری سه‌ربازیش له‌گه‌ڵ ئیسرائیل بۆ ماوه‌ی (20) ساڵ، به بڕی ملیارێك و (680) ملیۆن دۆلار ئه‌نجام دراوه.
سه‌رچاوه: ekathimerini.com
د.ی