به ڤیدیۆ...پاڵه‌وانێكی به‌ریتانیا 4 ئافره‌تی به‌رز كرده‌وه
ئیدواردۆ ستێڤنی ته‌مه‌ن 32 ساڵ كه پێشتر به به‌هێزترین پاڵه‌وانی جیهان بۆ ساڵی 2017 ده‌ستنیشانكرا، ڤیدیۆیه‌كی له هه‌ژماری خۆی له ئینستاگرام بڵاوكردووه‌ته‌وه كه تێیدا له جیاتی قورسایی و كیلۆ 4 ئافره‌ت به‌رز ده‌كاته‌وه.
ئیدواردۆ ستێڤن كه له هۆڵێكی وه‌رزشی نماییشێكی سه‌رسوڕهێنه‌ر ده‌كات كه تێیدا 4 ئافره‌ت به‌رز ده‌كاته‌وه و ئه‌م ڤیدیۆیه‌ی له كورترین ماوه زیاتر له 800 هه‌زار كه‌س ده‌یبینێت.
ئیدواردۆ ستێڤن كه به ئێدی هاڵ ناسراوه ئێستا وازی له به‌شداریكردن له پاڵه‌وانێتی و پێشبڕكێیه‌كان هێناوه دوای ئه‌وه‌ی له 2018 پێشه‌نگی به‌هێزترین پاڵه‌وانی جیهانی بۆ هافسۆر بۆرنسنی پاڵه‌وانی ئایسله‌ندی چۆل كرد.