بە ملیۆنان عێراقی بەھۆی قەیرانی خۆراكەوە دەناڵێنن

كۆرۆنا دۆخی گوزەرانی دانیشتووانی عێراقی سەختكردووە
عێراق
عێراق

K24 - ھەولێر

بەرنامەی خۆراكی جیھانی ھۆشداری دەدات، كە سێ ملیۆن عێراقی بەھۆی قەیرانی خۆراكەوە دەناڵێنن.

بەگوێرەی بەرنامەی خۆراكی جیھانی سەر بە نەتەوەیەكگرتووەكان، بەھۆی دۆخی خراپی ئابووری و  ئەو قەیرانەی كە لە ئەنجامی كۆرۆناوە دروستبووە، ھەروەھا نەبوونی خۆراكی پێویست، نزیكەی 3 ملیۆن ھاووڵاتی عێراقی رووبەڕووی قەیرانی خۆراك دەبنەوە .

ئاماژەی بەوەشدا، ژمارەیەكی زۆری خەڵك كارەكانیان لەدەستداوە و داھاتی رۆژانەیان نەماوە و حكومەتی عێراقیش پێویستی بە ھاوكاری دەرەكییە، بۆ ئەوەی بتوانێت ئەو كێشەیە چارەسەر بكات، وەك دابینكردنی پێداوسیتییە سەرەكییەكانی خۆراك بۆ دانیشتووانەكەی ھەروەھا باشتركردنی نرخەكان لە بازارەكانیدا تاوەكو زیانەكان لەسەر دانیشتووانەكەی كەمتر بكاتەوە.