ئۆزیل ئامادەیە لە موچەکەی خۆش بێت

مەسوت ئۆزیل یاریزانی یانەی ئارسێناڵ
مەسوت ئۆزیل یاریزانی یانەی ئارسێناڵ

 

K24 – هەولێر

مەسوت ئۆزیل، ناوەڕاستکاری ئەڵمانی یانەی ئارسێناڵی ئینگلیزی، لە پێناو هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستەکەی لەگەڵ یانەکەی، ئامادەیە دەستبەرداری موچەکەی بێت.

رۆژنامەی ئاتلێتیک بڵاویکردووە، یاریزانە ئەڵمانیەکەی گەنەرز دواجار رازی بووە لە موچەکەی خۆش بێت، بە مەرجێک یانەکەشی گرێبەستەکەی هەڵوەشێنێت بۆ ئەوەی سەربەست بێت پەیوەندی بە کامە یانەوە بکات، بۆیە گفتوگۆکان لە نێوان هەردوولا دەستیان پێکردووە.

ئۆزیل سەرەرای ئەوەی لەلایەن راهێنەری یانەکەیەوە پشتگوێ خراوە، بەڵام ئامادەنەبوو لە پێناو موچەکەی کە ساڵانە 18 ملیۆن پاوەند وەردەگرێت یانەکەی جێبێڵێت.