چوار کەسی دیکە لە هەرێمی کوردستان بە کۆرۆنا گیانیان لەدەستدا

ژمارەی چاکبووان لە کۆرۆنا، زیاتر لە 14 هێندەی تووشبوونە بەو پەتایە
وێنەیەکی ئەرشیڤیی نوێژکردن لەسەر تەرمی کۆچکردوویەک بە کۆرۆنا لە سلێمانی وێنە: دالیا کەمال، کوردستان24
وێنەیەکی ئەرشیڤیی نوێژکردن لەسەر تەرمی کۆچکردوویەک بە کۆرۆنا لە سلێمانی وێنە: دالیا کەمال، کوردستان24

K24 - هەولێر

وەزارەتی تەندروستیی حکومەتی هەرێمی کوردستان، ئامارەکانی تایبەت بە ڤایرۆسی کۆرۆنای بڵاوکردەوە، بەپێی ئامارەکە چوار کەسی دیکە لە هەرێمی کوردستان بەو ڤایرۆسە گیانیان لەدەستداوە لەماوەی 24 کاتژمێری رابردوودا.

بەو چوار کەسەوە، کۆی ژمارەی ئەوانەی لەسەرەتای بڵاوبوونەوەی پەتای کۆرۆنا لە کوردستان بەو پەتایە گیانیان لەدەستداوە، گەیشە سێ هەزار و 431 کەس.

داتاکانی ئەمڕۆ (پێنجشەممە، 14-1-2021)ـی وەزارەتی تەندروستی نیشانی دەدەن، ژمارەی چاکبووان لە کۆرۆنا لە 24 کاتژمێری رابردوو، زیاتر لە 14 هێندەی تووشبوونە بەو پەتایە.

ئاماری ئەمڕۆی کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان
ئاماری ئەمڕۆی کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان

هـ.ر.