یۆنان داوایكرد توركیا 1500 په‌نابه‌ری نایاسایی وه‌ربگرێته‌وه
K24 – هه‌ولێر:
یۆنان داوای له یه‌كێتی ئه‌وروپا كرد، رێككه‌وتننامه‌ی تایبه‌ت به كۆچ له (2016) جێبه‌جێ بكرێت و توركیا ده‌سته‌به‌ری وه‌رگرتنه‌وه‌ی (1500) كۆچبه‌ری نایاسایی بكات.
وه‌زیری كۆچی یۆنان، نوتیس میتاراچی، گوتی: حكومه‌ته‌كه‌ی داوایه‌كی له كۆمیسیاری ئه‌وروپایی و ئاژانسی فرۆنتكسی سنوور كردووه، به په‌له نزیكه‌ی (1500) هاووڵاتی په‌نابه‌ر وه‌ربگرێته‌وه، كه له یۆنان داواكاری په‌نابه‌رییان ره‌تكراوه‌ته‌وه.
گوتیشی: له (2020)دا ته‌نیا (139) حاڵه‌ت گه‌ڕێندراونه‌ته‌وه و له مانگی ئازاری ئه‌و ساڵه‌وه توركیا به پاساوی كۆرۆنا ره‌تیكردووه‌ته‌وه هیچ په‌نابه‌رێك وه‌ربگرێته‌وه.
به گوێره‌ی رێككه‌وتنی یه‌كێتی ئه‌وروپا و توركیا له (2016)دا، ساڵی رابردوو یه‌كێتی ئه‌وروپا شه‌ش ملیار یۆرۆی بۆ پڕۆژه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی په‌نابه‌ران ته‌رخانكرد، به‌ڵام پاره‌كه‌ی راسته‌وخۆ نه‌دایه توركیا.