ئه‌ردۆغان: بۆ كڕینی كۆمه‌ڵه‌ی دووه‌می (ئێس -400)ی رووسیا ره‌زامه‌ندی له‌كه‌س وه‌رناگرین
K24 - هه‌ولێر:
ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، سه‌رۆكی توركیا، ئه‌مڕۆ هه‌ینی (15ی كانوونی دووه‌م/ یه‌نایه‌ری 2021) رایگه‌یاند، وڵاتەکەی بەنیازە بەم نزیکانە تاوتوێی دابینکردنی کۆمه‌ڵه‌ی دووەمی سیستەمی موشەکی (ئێس-400) لەگەڵ رووسیا بکات، ئەنقەرە بۆ پەرەپێدانی توانا بەرگرییەکانی، ره‌زامه‌ندی لە کەس وه‌رناگرێت.
ئه‌ردۆغان گوتی: "پڕۆسه‌ی وه‌رگرتنی كۆمه‌ڵه‌ی یه‌كه‌می (ئێس-400)مان ته‌واو كردووه، ئێستا خه‌ریكی تاوتوێكردنی كۆمه‌ڵه‌ی دووه‌مین له‌گه‌ڵ رووسیا، له كۆتایی ئه‌م مانگه گفتوگۆ له‌باری ئه‌و سیسته‌مه موشه‌كییه و هه‌ندێك دۆسیه‌ی دیكه ده‌كه‌ین".
ئه‌ردۆغان جه‌ختی كرده‌وه، توركیا بۆ گفتوگۆی كۆمه‌ڵه‌ی دووه‌می (ئێس-400)ی رووسیا، هیچ وڵاتێكی دیكه هاوبه‌شی پێناكات.
گوتیشی: "نازانین سه‌رۆكی داهاتووی ئه‌مه‌ریكا و ئیداره‌كه‌ی چی ده‌ڵێن له باره‌ی سیسته‌مه‌ی موشه‌كی (ئێس-400)، به‌ڵام ئه‌وه ده‌زانین، بۆ پشتیوانی سیسته‌می به‌رگریمان، ره‌زامه‌ندی له‌كه‌س وه‌رناگرین".
ئه‌ردۆغان ئاماژه‌ی كرد، "بۆ په‌ره‌پێدانی پیشه‌سازی به‌رگری توركیا، هیچ وڵاتێك ناتوانێت سنوورمان بۆ دابنێت، ئه‌وه په‌یوه‌ندی به بڕیاری خۆمانه‌وه هه‌یه".
به‌هۆی كڕینی ئه‌و سیسته‌مه، توركیا سزای له‌لایه‌ن ئه‌مه‌ریكاوه به‌سه‌ردا سه‌پێنراوه و په‌یوه‌ندییه‌كانیان گرژی تێكه‌وتووه، ئه‌نقه‌ره چاوه‌ڕوانی ئیداره‌ی نوێی سه‌رۆكی هه‌ڵبژێردراوی ئه‌مه‌ریكا، "جۆ بایدن" ده‌كات، تا په‌یوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ واشنتۆن ئاسایی بكاته‌وه.
سه‌رچاوه: RT
د.ی