فراكسیۆنەكانی پەرلەمان داوا لە حكومەت دەكەن چیتر چاوەڕوانی بەغدا نەكات

داھاتی نەوت دەچێتە نێو پڕۆژە یاسای بودجەی ھەرێمی كوردستان
په‌رله‌مانی كوردستان
په‌رله‌مانی كوردستان

K24- هه‌ولێر:

فراکسیۆنەکانی پەرلەمانی کوردستان جه‌خت ده‌كه‌نه‌وه‌، ئه‌وان له‌ پڕۆژه‌ یاسای ساڵی 2021 پشتگیری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ن، به‌ڵام وه‌ك رایدەگەیەنن، نابێت چاوەڕێی بەغدا بکرێت و پێوستە حکومەتی هەرێمی کوردستان لەو داهاتانەی هەیەتی پڕۆژە یاسای بودجە ئامادە بکات.

له‌وباره‌یه‌وه‌ هیمداد سه‌باح، سه‌رۆكی فراكسیۆنی به‌ره‌ی توركمانی له‌ په‌رله‌مانی كوردستان ده‌ڵێت: به‌هۆی ئه‌و قه‌یرانه‌ داراییه‌ی له‌ ئارادایه‌ و سستی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا كاریگه‌ریی زۆری له‌سه‌ر هاووڵاتیان دروستكردووه‌، بۆیه‌ نابێت خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستان بكرێته‌ قوربانی ئه‌و سیاسه‌ته‌ داراییه‌ حكومه‌تی به‌غدا به‌رامبه‌ر به‌ هه‌رێمی كوردستان په‌یڕه‌و ده‌كات و ده‌بێت ئێمه‌ ئاماده‌كارییه‌كانی خۆمان بكه‌ین و بزانین داهاته‌كه‌مان چه‌نده‌ و له‌ناو بودجه‌دا جێگیر بكه‌ین و به‌ شه‌فافیه‌ته‌وه‌ بۆ خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستان روون بكه‌ینه‌وه‌ و بۆ خۆمان ئیداره‌ی خۆمان بكه‌ین.

ئێستا پەرلەمان چاوەڕێی پڕۆژە یاسای بودجە دەکات، کە چاوەڕێ دەکرێت مانگی سێی ئه‌مساڵ پڕۆژەکە بگاتە پەرلەمان، ئه‌رشه‌د لۆلانی، ئەندامی لیژنەی دارایی له‌ په‌رله‌مانی كوردستان دەڵیت: بۆ یەکەمجار داهاتی نەوت دەچێتە نێو پڕۆژە یاسای بودجەی هەرێمی کوردستانەوە، جه‌ختیش ده‌كاته‌وه‌، لەگەڵ بەغدا بگەینە رێککەوتن یان نا، هەرێمی کوردستان دەبێتە خاوەن یاسای بودجەی خۆی.

بۆ یەکەم جاره داهاتی نەوت دەچێتە نێو پڕۆژە یاسای بودجەی هەرێمی کوردستانەوە، بەپيێ خەمڵاندن نرخی بەرمیلێك نەوت دیاری دەکرێت، کە ئەمە یەکێك دەبێت لەسەرچاوەکانی داهات، داهاتی ناوخۆ و خاڵە سنووریەکانیش لە پڕۆژە یاساکە دیاری دەکرێن، پەرلەمانی کوردستانیش پێی باشە چاوەڕێی بەغدا نەکرێت و هەرێمی کوردستان خۆی سەرچاوەی داهاتەکانی بخاتە نێو پڕۆژە یاساکەوە و لەو چوارچێوەیەدا خەرجیەکانی دیاری بکات.

H.B