نرخی نەوت بە شێوەیەکی بەرچاو دابەزی

نرخی نەوت بۆ ئاستی 54 دۆلار بۆ هەر بەرمیلێک دابەزی
نرخی نەوت
نرخی نەوت

K24 - ھەولێر

نرخی نەوت لە میانی کۆتا رۆژی مامەڵەکانی هەفتەدا بەشێوەیەکی بەرچاو دابەزی، بە تایبەت دوای بڵاوبوونەوەی ژمارەیەک داتای نەرێنی کە بڵاوکردنەوەی پاکێجە پاڵپشتییەکەی جۆو بایدن سەرۆکی نوێی ئەمەریکایان پشتگوێخست.

نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنتی پێوانەیی لە گرێبەستەکانی داهاتووی بۆ مانگی ئادار بە رێژەی 2.59% بۆ 54.64 دۆلار دابەزی، بەڵام دواتر کەمێک بەرزبووەوە و لە کۆتا رۆژی مامەڵەکانی هەفتەدا بە 55.10 دۆلار داخرا.

هەروەها نرخی بەرمیلێک نەوتی سووکی تێکساسیش بۆ  لە گرێبەستەکانی داهاتووی بۆ مانگی داهاتوو بە رێژەی زیاتر 2.26% بۆ 51.83 دۆلار دابەزی. بەڵام لە کۆتا رۆژی مامەڵەکانی هەفتەدا بە 52.36 دۆلار داخرا.

هۆکارێکی دیکەی دابەزینی نرخی نەوت بۆ مەترسییەکان لەسەر کەمبوونەوەی خواستی چین دەگەڕێتەوە، چونکە بە خاڵی سەرەکی بۆ خواستی نەوت لە جیهان دادەندرێت و بە کەمبوونەوەی خواستی وڵاتەکە پێویست دەکات ئاستی بەرهەمهێنان زیاتر دابەزێندرێت بۆ ئەوەی هاوسەنگی بۆ بازاڕی نەوت بگەڕێتەوە.

بە تایبەت، هەفتەی رابردوو بە مەبەستی رێگریکردن لە تەشنەسەندنی پەتای کۆرۆنا رێوشوێنی داخرانی گشتی لەسەر 30 ملیۆن کەس لە ناوچەی هیبی لە نزیک پەکین سەپاند.