له‌ سان فرانسیسكۆ رووداوێكی ته‌قه‌كردن 5 برینداری لێكه‌وته‌وه‌

پۆلیسی شاری سان فرانسیسكۆی ئه‌مه‌ریكا رایگه‌یاند، به‌ هۆی ته‌قه‌كردنه‌وه‌ (5) كه‌س بریندار بوون و گواستراونه‌ته‌وه‌ بۆ نه‌خۆشخانه‌.
كارمه‌ندانی نووسینگه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌ی فیدراڵی
كارمه‌ندانی نووسینگه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌ی فیدراڵی

K24 – هه‌ولێر:

پۆلیسی شاری سان فرانسیسكۆی ئه‌مه‌ریكا رایگه‌یاند، به‌ هۆی ته‌قه‌كردنه‌وه‌ (5) كه‌س بریندار بوون و گواستراونه‌ته‌وه‌ بۆ نه‌خۆشخانه‌.

ورده‌كاری رووداوه‌كه‌ نه‌زانراوه‌ و پۆلیس گه‌مارۆی ناوچه‌ی رووداوه‌كه‌ی داوه‌ و سه‌ره‌تا راگه‌یه‌ندرا (3) كه‌س بریندار بوون، به‌ڵام دواتر ژماره‌ی قوربانیان به‌رز بوویه‌وه‌.

پۆلیس له‌ شوێنی رووداوه‌كه‌ ده‌ستیگرتووه‌ به‌سه‌ر ئه‌و چه‌كه‌دا كه‌ ته‌قه‌ی پێكراوه‌، به‌ڵام ته‌قه‌كه‌ره‌كه‌ ده‌ستگیر نه‌كراوه‌.